“لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک، ژنان یەکدەگرن و پێکەوە خەبات دەکەن”

کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپاراستن لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام دەدات، سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە یەکڕیزی ژنان لە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی پەرەپێبدرێت.

ڕووناهی زەردەشت

 

شەنگال- تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، هەڵمەتێکی دژ بە توندوتیژی و کوشتنی ژنانی بە دروشمی “لە دژی کوشتنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن” دەستپێکرد. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا کە تا ٣ی ئاب، ڕۆژی ساڵیادی فەرمانەکە بەردەوام دەبێت، چەندین چالاکی  ڕێپێوان تا گردبوونەوە و پانێڵ بەڕێوەدەچێت و یەکێک لە چالاکییە گرنگەکانی ئەم هەڵمەتە لە بواری دیپلۆماسیدا ئەنجامدەدرێت، کە لیژنەی دیپلۆماسی تاژێ لەگەڵ زۆرێک لە دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان لە دەرەوەی شەنگال کۆبووەوە و ئامانجەکانی هەڵمەتەکەیان لەگەڵ ژناندا هاوبەشی پێکرد.

 

لیژنەی دیپلۆماسی لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کۆبووەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا چەندین چالاکی هاوبەشی ئەنجامدا.

 

سوهام شەنگالی، وتەبێژی لیژنەی دیپلۆماسی تاژێ، باسی لە چالاکییە دیپلۆماسییەکان کرد و باسی لە ئامانج و ناوەڕۆکی ئەو دیدارانە کرد کە لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق ئەنجامدراون، لە سەرەتای قسەکانیدا، سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەدا کە هەڵمەتەکەیان لەسەر ئاستی جیهانییە و دژی شەڕ لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت کە ژنان زۆرترین زیانیان لەم شەڕانەدا بەرکەوتووە.

 

“کۆبوونەوە لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجامدرا”

سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەیان تا ساڵیادی فەرمانەکە بەردەوام دەبێت و وتی: لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگا و دەستە و چالاکانی مەدەنی-سیاسی و ڕۆژنامەنووسان بە گشتی لە عێراق کرا، چوارچێوەی هەڵمەتەکە لەگەڵیان هاوبەش کرا، بە تایبەتی ئامانجەکانمان بۆ ئەم هەڵمەتە؛ وەک ژنانی دانیشتووی عێراق چۆن وەڵامی ئەم هەڵمەتە بدەینەوە، چۆن یەکێتییەک پێکبهێنین بۆ ئەوەی بتوانین میکانیزمی خۆپاراستن لە دژی ئەم هێرشانە پەرەپێبدەین، کارێک ئەنجامدرا کە پەیوەندی بەو بابەتانەوە هەبوو. لە لایەکی تریشەوە لە ١٧ شار و قەزای ئیراگ پەیوەندیمان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هەبوو. هەر یەکێک لەو ژنانەی کە پەیوەندیمان پێوە کردوون، سەرۆکی ڕێکخراوەکانی ژنان یان ڕۆژنامەنووسی بەرپرسن. وەک سەرەتایەک لێدوانێکی هاوبەشمان لەگەڵ ئەم ژنانەدا دا، ئەو ژنانەی کە لە پەیوەندیکردندا کاردەکەن پشتگیری خۆیان بۆ کەمپەینەکە ڕاگەیاند، ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگ بوو هاوبەشکردن زۆر گرنگ بوو، پەیوەندییەکانمان لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوام دەبن.

 

کۆبوونەوە و چالاکییە هاوبەشەکان

 بەتایبەتی پەیوەندیدار بە هەڵمەتەکەوە، لە مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران، تاژێ لەگەڵ زۆرێک لە دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجامدا و چالاکیی هاوبەشی ئەنجامدا، سەبارەت بەم بابەتەش، سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ وتی: لەم مانگەدا وەک تاژێ چووینە موسڵ و لەگەڵ ژنان کۆبووینەوە، ئەو ژنانەی چاوپێکەوتنمان لەگەڵدا کرد، هەموویان ئەندامی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنان بوون، بە تایبەتی گفتوگۆ لەسەر بنەماکانی ئەو سەردەمەی داعش هێرشی کردە سەر ناوچەکە و چۆنیەتی زیانگەیاندن بە کۆمەڵگە لە کەسایەتی ژندا کرا، هەروەها چۆن ژنان دەتوانن خۆپاراستن باشتر بکەن، خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بپارێزن، بەڕاستی پێشوازیکردن لە ژنان لەم کۆبوونەوانەدا بۆ ئێمەی تەڤگەری ئازادی ژنان مانادار و گرنگ بوو، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ژنانی عێراق بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی ئەم دیدارانەدا چالاکیی لەگەڵ ئەو ژنانە ئەنجامدرا کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە, بەتایبەت بۆ ئەو 19 ژنە ئێزدییەی کە لە سەنتەری شاری موسڵ بەهۆی موسڵمان نەبوون بە زیندووی لەلایەن داعشەوە سووتێندران، بۆنەیەکی یادکردنەوە لەگەڵ ژنانی عێراقی سازکرا.

 

“پێویستە یەکێتی ژنان بەرەوپێش ببرێت”

سوهام شەنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە یەکێتی ژنان لەسەر ئەو خاکەی پێکەوە دەژین پەرەی پێبدرێت و وتی: لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکان، سیاسەتمەداران و ژنانی ڕۆژنامەنوو دەدەین، گفتوگۆ لەگەڵ ئەم ژنانەدا دەکەین لەسەر هەموو بابەتێک بەتایبەت هەڵمەتەکە، چونکە هەڵمەتەکە تەنها بۆ ژنانی ئێزدی نییە، یان تەنها هێرشی ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر ئەم پێکهاتە نییە، بە تایبەتی هێرشی گشتی بۆ سەر ژنان، بۆ سەر کۆمەڵگە، چۆن ژن دەتوانێت دەنگی خۆپاراستن بێت، لەم چوارچێوەیەدا، هەڵمەتەکە باس کراوە.

 

بەڕێوەچوونی تێکۆشانێکی هاوبەش

 سوهام شەنگالی ئەوەشیخستەڕوو، لە داهاتوودا کۆبوونەوەی زیاتریان لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق دەبێت و وتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین ئەزموونەکانمان لەگەڵ یەکتردا باس بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین خۆپاراستنێکی هاوبەش بە تێڕوانینی هاوبەشەوە بونیاد بنێین، بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان، پێمان وایە هەموو ژنان خۆیان لەم هەڵمەتەدا دەبیننەوە، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە خەبات بکەین، چونکە ئەگەر خەبات یەکلایەنە بێت لاواز دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە خۆت لەم هەڵمەتەدا بدۆزیتەوە و خۆپاراستن بەرەوپێش ببەیت لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر ژنان، لە لایەکی ترەوە، هەرچەندە تا ساڵیادی فەرمانەکە چالاکییەکانی هەڵمەتەکە دیاریکراوە، بەڵام پێویستە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو ژنانەدا تەنانەت دوای ساڵیادی فەرمانەکەش بەردەوام بێت، ئەم هەڵمەتە دەبێتە ئامڕازێک بۆ درێژەدان بە پەیوەندیمان لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و هەروەها ئامڕازێک دەبێت بۆ بونیادنانی یەکێتی و خەباتێکی هاوبەش.

 

ئاستەنگەکانی حکومەتی عێراق

بەپێی یاسای عێراق، نابێ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکی پەیوەست بە سیاسەت و دیپلۆماسی ئەنجام بدەن، تەنیا پێویستە چالاکی کۆمەڵایەتی و مەدەنی ئەنجام بدەن، بەهۆی ئەمەوە تاژێ لە ئەنجامدانی کارەکانی لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراقدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لەلایەن حکومەتەوە، مەبەست لەم یاسایە دوورخستنەوەی ژنانە لە گۆڕەپانی سیاسی، بەڵام لە عێراق هێرش و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی ژنان هەمووی سیاسین.

 

سەبارەت بە ئاستەنگەکانی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر  دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان، سوهام شنگالی وتی: له ماوەی ڕابردوودا له زۆر شوێنی جیاجیادا له عێراق ژنان بانگهێشتی شەنگال دەکران و بەشدارییان لە چالاکییەکانی وەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ و وۆرک شۆپ و دیدار و لە داهاتوودا ئەم بانگهێشتنامانە ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی بتوانین بیرۆکەکانمان لەگەڵ یەکتردا بەیەکەوە باس بکەین، بەڵام ئەو ژنانەی دەیانەوێت بێنە شەنگال زۆرجار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕێگرییان لێدەکرێت، چونکە هەمیشە لە ڕاگەیاندنەکاندا باس لەوە کراوە کە شەنگال شوێنێکە ئاسایشی تێدا نییە، هەر بۆیە عێراق ئاستەنگ بۆ ژنان دادەنێت، وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، تەڤگەرێکی سیاسی و کۆمەڵایەتین لە شەنگال، بەڵام لەبەردەم ئاستەنگەکانی حکومەتی عێراقداین، پێمان دەڵێن ڕێکخراوی ژنان نابێت سیاسی بێت، تەنها دەبێت کۆمەڵایەتی و مەدەنی بێت.

 

“هێرشکردنە سەر ژنان هەمووی سیاسییە”

سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دپلپماسی تاژێ ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لەگەڵ ژنانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن، هێرشکردنە سەر ژنانە وتی: ڕۆژێک نییە لە عێراقدا ژن ڕووبەڕووی لێدان، توندوتیژی و کوشتن  نەبێتەوە، ئەمانە هەمووی هێرشی سیاسین، بۆ ئەمەش خەباتێکی سیاسی پێویستە، خەباتێک کە ژنان بتوانن لە هەموو لایەک پێکەوە ئەنجامی بدەن، ئەمە گرنگترین لایەنی حکومەتی عێراقە، بەڵام ئێمە دان بەو ئاستەنگانەدا نانێین و بەردەوامین لە کارەکانمان لەگەڵ دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان.

 

پشتگیری جیهانی بۆ هەڵمەتەکە

جگە لەوەش هەڵمەتی “لە بەرامبەر کوشتنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن” نەک تەنها لە عێراق، بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش پاڵپشتییەکی زۆری وەرگرت، سوهام شەنگالی لەسەر ئەم بابەتە وتی: لەدەرەوەی عێراق، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، پەیوەندیمان لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەیە، هەڵمەتەکە لە ئاستێکی باشدا بەردەوامە، ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست بەتایبەتی گرنگییەکی زۆریان نیشاندا و لەڕێگەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە بەشداریی خۆیان لەو هەڵمەتەداڕاگەیاند، لە زۆر شوێن بە ئاڵای یەژەشە چالاکییەکان ئەنجام دەدرا، ئەوانیش بە دروشمی “یەژەشە شەرەفمانە” پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی تاژێ ڕاگەیاند.