ژنانی قامیشلۆ: هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەنگاوێکی مێژووییە

ژنان لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەربڕی و داوایان کرد شارەوانییەک لە خزمەتی گەلدا دروست بکرێت.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- لە ٢٢ی ئایاردا، ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕاگەیاندنی هاوبەشی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە دروشمی "بە هیوای ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شارەوانییە دیموکراتیکەکان" ڕاگەیاندو لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە گەل بگەڕێنەوە بۆ بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن، ژنان لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەربڕی و داوایان کرد شارەوانییەکان لە خزمەتی گەلدا دابمەزرێندرێن.

 

"یارمەتی شارەوانیەکانیش دەدەین"

 ئیلهام شێخێ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک گەلی کورد لە ١١ی حوزەیران دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدە هەڵبژێردراوەکان دەدەن و وتی: لە ١١ی حوزەیران هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێت، ئێمەش وەک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەنگ بە کاندیدەکانتان بدەن، هەڵبژاردنەکانمان بە دڵنیاییەوە ئەنجام دەدرێت و سەردەکەوین، ئومێدمان ئەوەیە هاوسەرۆکانی هەڵبژێردراوی قامیشلۆ پێداویستییەکانی گەل دابین بکەن و پڕۆژە بونیاد بنێن، بۆ نمونە لەو گەڕەکە کە ئێمە لێی دەژین، هەموو زستانێک شەقامەکانمان بەجۆرێکە زۆربەی منداڵەکانمان بەهۆی قوڕەوە ناتوانن بچنە قوتابخانە، دەمانەوێت شارەوانی شەقامەکانمان قیرتاو بکات، دووەم: وەک ژنانی بەتەمەن، دوکەڵی ئەم مۆلیدە کارەبایانە بۆ ئێمە باش نییە، بۆنی ئەم دوکەڵە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی خراپ وەک شێرپەنجە، هیوادارین شوێنی ئەو مۆلیدەیانە تا ڕادەیەک دوور بێت لەو گەڕەکانەی خەڵک تێیدا دەژین، دەمانەوێت شارەکەمان وەک هەموو شارەکانی تر جوان و ئارام بێت، گرنگی بە پاکوخاوێنی بدرێت، پێویستە لەسەر لوتکەی هەموو شەقامێک کۆنتێنەری زبڵ و خاشاک هەبێت، ئێمەش وەک دانیشتووانی شار هاوکاری شارەوانی بکەین، ئاگاداری شەقام و شارەکەمان بین، زبڵ و خاشاکەکانتان فڕێ مەدەنە سەر شەقامەکان.

 

"هەڵبژاردن هەنگاوێکی مێژووییە

" یاسەمین ئیبراهیم باسی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کردو وتی: ئێمەی گەلی کورد زۆر دڵخۆشین بەم هەڵبژاردنانەی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەم هەڵبژاردنانە هەنگاوێکی مێژووییە، وەک گەل لە ١١ی حوزەیران دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدەکانمان دەدەین، تا شارەوانییەکان زیاتر پێداویستییەکانی گەل دابین بکەن، شارەوانییەکان زیاتر یارمەتیدەر دەبن، هیوامان ئەوەیە کە پێداویستی گەل دابین بکەین و پڕۆژە بۆ گەنجان دروست بکەین بۆ ئەوەی کاتی بەتاڵی خۆیان لە ئینتەرنێت و لە شوێنە خراپەکاندا بەسەر نەبەن، با کار لەسەر ئەو پڕۆژانە بکەن، هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەخوازم.

 

"دەبێت هەلی دامەزراندن دروستبکرێت"

مەحفوزا یوسف هیوای سەرکەوتنی بۆ کاندیدەکانی شارەوانی خواست و داوای پڕۆژەی نوێی کرد و لە کۆتاییدا وتی: داواکاریم بۆ هاوسەرۆکانی نوێی شارەوانی ئەوەیە کە هاوکاری گەل بکەن و پڕۆژەی نوێ بونیاد بنێن، هەلی کار بڕەخسێنن، وەک چۆن لە گەڕەکەکەمان قیدوربەگ شەقامەکانی زۆر خراپ بوون، پارکێکی زۆر گەورە هەیە، بەڵام نەمامەکان نەچێندراون و پشتگوێ خراوە، لە ١١ی حوزەیران بە گشتی دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ دەدەین، سەرکەوتنیش هەمیشە هی کورد دەبێت.