ژیان دێرک: شارەوانی ئازاد گەورەترین هەنگاون بۆ ژنان

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو هەڵبژاردنانەی کە بڕیارە ١١ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، ژنان کارەکانیان خێراتر کردووە،  ژیان دێرک، ئەندامی کۆمەڵەی زەنوبیا ئاماژەی بەوەکرد، لە شۆڕشی ژناندا هەنگاوی سەرکەوتووی زۆر هەبووە، بەڵام ئەوەی شارەوانی ئازاد گەورەترین هەنگاوە.

ژیندا ئامارا

 

حەسەکە- گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لە ١١ی حوزەیران بۆ ١٣٣ شارەوانی ناوچەکە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، پێش هەڵبژاردنەکان ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاندیدە ژنەکانیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیان بکەن لە شارەوانییەکان، ئەم هەنگاوە یەکەم هەنگاو بوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نییە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن، تەڤگەری ژنانی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کە لەگەڵ کاندیدەکانیان چوونەتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە، چالاکییەکانیان خێراتر کرد.

 

ژیان دێرک،  ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا باسی لە گرنگی و چالاکییەکانی هەڵبژاردنی ١١ی حوزەیران کرد کە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەدا کە بەشداری چالاکانەی ژنان لەم هەڵبژاردنەدا کەشێکی ئەرێنی لە کۆمەڵگە دروسکردو و کۆمەڵگە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە ڕێکخراوی ژنان ڕەنگی دیموکراسی لەو وڵاتەدا پێناسە کردووە.

 

"ژنان سەرەڕای هەموو هێرشەکان پێشەنگایەتی کۆمەڵگەکەیان کرد"

 ژیان دێرک، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی شارەکانی تەبقە و ڕەقە و مەنبەج و دێرزوور لە تاریکی داعش ڕزگاربوون، دەستکەوتی گەورە لە ژیان و تەڤگەری ژناندا بەدەست هاتووە ، ئەم هێزەی ژنان پێکەوە لە دەوری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کۆبووەوە، وتی: لەگەڵ دەستکەوتەکانی شۆڕش لە ساڵی ٢٠٢٤ دەستکەوتی نوێ هاتە پێشەوە، بەتایبەتی لە ناوچە ئازادکراوەکانی وەک تەبقە، ڕەقە مەنبەج، دێرزوور، کاتێک ئازاد کران، بە پێویست زانرا کۆمەڵەی زەنوبیا دامەزرێنین. لە ناوچە ئازادکراوەکاندا دەرفەتی زۆر دەوڵەمەند هەیە کە هەموو ژنان لە پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، چەرکەسی، ئاشووری، تورکمان پێکەوە خۆیان لە هێرشەکان دەپاراس،  بەڵام هەم لە دەست ڕژێم و هەم چەتەکانی داعش و چەتەکانی ترەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، سەرەڕای ئەوەش هەمیشە پێشەنگ و خاوەنی کۆمەڵگە بوو،  ژنانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگایەتی شارەوانییە دیموکراسی و ئازادەکان دەکەن لە پرۆسەیەکی وادا بۆ ئەوەی خۆیان ڕێکبخەنەوەو خاوەنداری لە ئیرادەیان بکەن.

 

"لە پێش هەڵبژاردنەکاندا ژنان بە ئیرادەی خۆیان کاندیدەکانیان هەڵبژارد"

 لە درێژەی قسەکانیدا، ژیان دیرک تیشکی خستەسەر پیشهەڵبژاردنەکان کە تێیدا ژنان بە ئیرادەی خۆیان کاندیدە ژنەکانیان هەڵبژارد و وتی: ژنانی چوارهەرێمە ئازادکراوەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چوونە پێشهەڵبژاردن، تەنانەت پێش شۆڕش مافی دەنگدانیان نەبوو، بەڵام ئێستا مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوان کاندیدەکانیان هەڵدەبژێرن و خۆیان ڕێکدەخەن، ژنانی هەرێم بە ئیرادە و دەنگی خۆیانەوە هاتنە دەرەوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی، لەم پرۆسەیەدا ژنان زەمینەی خۆڕێکخستن و پەروەردە و زانابوونیان بونیاد نا، لە شۆڕشدا چەندین هەنگاوی سەرکەوتوو لەلایەن ژنانەوە نرا، بەڵام ئەم هەنگاوەی شارەوانی ئازاد دەتوانین بڵێین گەورەترین هەنگاوە لە مێژووی شۆڕشدا.

 

"ژنان ڕەنگی دیموکراسییان لەو وڵاتەدا پێناسە کردووە"

ژیان دێرک باسی لەوەشکرد، لە پڕۆسەی یەکەم هەڵبژاردندا، چالاکیی ژنان لە کۆمەڵگەدا کەشێکی ئەرێنی خوڵقاندووە، کاتێک ژنان چالاکانە مامەڵە دەکەن، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کاریگەری دروست دەکەن وتی: دەزانین لە مێژوودا ژنان باجێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی دەنگ بدەن، بەڵام ئێستا ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕەنگ و کولتوورەکەیان ئاگاداری ناسنامەی خۆیان،  کۆمەڵگەی ئێمە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە ڕێکخراوی ژنان ڕەنگی دیموکراسی لەو وڵاتەدا پێناسە کردووە، جارێکی تر دەبینین ئەگەر ژنان بە ناسنامە و ڕەنگی خۆیانەوە بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردایە، ئەم بۆچوونەی کۆمەڵگە سەریهەڵنەدەدا، کاتێک ژنان بەم ئیرادە و بڕیارەوە بەشداری لە شارەوانییەکان دەکەن، لە هەموو کەسێک باشتر ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، ئەرکی ژنان بە شێوەیەکی سروشتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دێتە پێشەوە و بە هەمان ئەرک و بەرپرسیارێتی لە شارەوانییەکان مامەڵە دەکەن، لە شارەوانییەکانیشدا پیشەنگایەتی خۆیان نیشان دەدەن.

 

"شارەوانی ئازاد دەبێتە سەرچاوەی هێز بۆ هەمووان"

لەکۆتایی قسەکانیدا ژیان دیرک ئاماژەی بەوەدا کاتێک شارەوانی ئازاد بۆ یەکەمجار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێتە مایەی هێز بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز و وتی: نموونەی شارەوانی ئازاد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی و دەبێتە سەرچاوەی هێز و ئەزموون بۆ هەمووان، لە کۆتاییدا وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم دەستکەوتە گەورەیە بە پلەی یەکەم لە ئەو ژنانەی کە باجەکەیان داوە و دژی چەتە دڕندەکان تێکۆشانیان کردووە و ڕێگەیان پێداین ببینە خاوەن ئەم ڕۆژە سەرکەوتووانە پیرۆز دەکەین.