دوابەدوای خۆپیشاندانەکان... دەیان خوێندکار لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا دەیان خوێندکاری ناڕازییان لەسەر داوای زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ شکاندنی چالاکی پشتگیری لە غەززە دەستگیر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

هێشتا ناڕەزایەتی خوێندکاران دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و تەشەنەی کردووە بۆ زۆربەی زانکۆکانی ئەمریکا و بەریتانیا، سەرەڕای هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ کشکاندنی چالاکییەکەیان و لابردنی چادرەکانیان، بەڵام خوێندکاران بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان.

 

هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا، دوێنێ ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ١٦ خوێندکاریان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەستگیر کردووە و لە کاتی چالاکی لایەنگری فەلەستینییەکان لە کەمپی زانکۆکەدا لەگەڵ بەشێک لە خوێندکارەکان تێکهەڵچوون دروستبووە، هاوکات ڕێکخراوی ئۆکسفۆرد بۆ کارکردن بۆ فەلەستین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خوێندکاران لە بەردەم فەرمانگە ئیدارییەکان دەستیان بە ناڕەزایی خۆیان کردووە، دەسەڵاتدارانی زانکۆکە بانگیان لە هێزە ئەمنییەکانیان کردووە، هەروەک چۆن لە زانکۆکانی دیکەی بەریتانیا و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەش ڕوویدا، بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە کەرتی غەززەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕوونە کە ئیدارەکە پێی باشترە خوێندکارەکانی دەستگیر بکات و بێدەنگیان بکات و دەستدرێژی جەستەیی بکەنە سەریان، نەک ڕووبەڕووی چالاککردنی ئەو کۆمەڵکوژییە ببێتەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئەنجامیانداوە".

 

دوای کوژرانی دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە کەرتی غەززە، خوێندکارانی نازاڕی داوایان کرد کە زانکۆکە وەبەرهێنانەکانی لەو کۆمپانیایانە بکێشێتەوە کە پەیوەندییان بە هێزەکانی ئیسرائیلەوە هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا چالاکییەکانیان بەردەوامە.