کۆتا چالاکی ئەمساڵی بەشی هونەرە جوانەکانی سلێمانی پێشکەشکرا

کۆنسێرتی ئۆرکێسترا و ئێنسامپڵەکانی کۆلێجی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، وەک کۆتا چالاکی ئەمساڵی خوێندنی خوێندکارانی بەشی میوزیک پێشکەشکرا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ لە هۆڵی قادر دیلان لە کۆلێژی هونەر لە زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی بەشی میوزیک کۆتا چالاکی ئەمساڵی خوێندنی بەشەکەیان بە ناوی کۆنسێرتی ئۆرکێسترا و ئێنسامپڵەکانی کۆلێجی هونەرە جوانەکانی سلێمانی پێشکەشکرد.

 

بەشداربوانی کۆنسێرتەکە خوێندکاری قۆناغە جیاوازەکانی بەشی موزیك بوون، کە بە چەند چالاکییەکی هونەری و پێشکەشکردنی ئۆرکێسترا و چەند پارچە میوزیک و گۆرانییەک بەشدارییان کرد.