ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال ماوەی ١٩ ڕۆژە ڕاگیراوە

ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال کە لەگەڵ زۆرێک لە هاوکارەکانیدا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا، بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی بەبیانووی "ئەمنی" ڕاگیراوەو داواکارییەکانی بۆ تێپەڕاندنی بەشەکە جێبەجێ نەکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٣ی نیسان لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی ناوەندی ئیستەنبوڵ لەسەر زۆرێک لە مالان، ٩ کارمەندی چاپەمەنی ئازاد دەستبەسەر کران، ئەسرا سۆلین دال و مەحمەت ئاسڵان، پەیامنێرو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا ""MA، ڕۆژنامەنووس ئەردۆغان ئالایموت لە ٢٦ی نیسان بە بیانووی "ئەندامی ڕێکخراو" دەستبەسەر کران.

 

ڕۆژنامەنووس ئەسرا سۆلین دال لەو کاتەوەی دەستگیرکراوە لە ژووری تاکەکەسی تەنها ٦ مەتر دووجا لە زیندانی ژنانی باکیرکۆی ڕاگیراوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەکراوە کە ئەسرا سۆلین دال داواکارییەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی زیندان ناردووە بۆ چوونە ناو زیندان، بەڵام تا ئێستا هیچ داواکارییەک وەڵام نەدراوەتەوە.