لە غەززە بەهۆی هێرشەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە ناویاندا ڕۆژنامەنووسێک گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی وێفا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر زۆر خاڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری غەززە، ئەوەش زانرا کە ڕۆژنامەنووس بەها ئوکاشە و هاوژینەکەی ی لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە کەمپی کۆچبەران لە جیبالی گیانیان لەدەستدا.

 

لە ڕاگەیاندنی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە لە ٦ی ئایاردا ڕاگەیەندرا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٤٢ ڕۆژنامەنووس.

 

ڕاگەیەندراوە کە لە ئەنجامی هێرشی سەر بنەماڵەی سیام لە ناوچەی شاری بار کە دەکەوێتە شاری غەززە و هێرشی سەر ٢ ماڵ لە گەڕەکی زەیتون و سەبرا لە شاری غەززە، ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا.

 

تیمە تەندروستییەکان ڕایانگەیاند کە تەرمی ٣ کەسیان لە ماڵە ئامانجکراوەکەی گەڕەکی سەبرا دۆزیوەتەوە، جارێکی تریش ئامانجی هێرشەکە لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە شارۆچکەی ئەز زەوەییدی و کەمپی ئاوارەکانی ئەلنوسیرات بوو.