وێنەگرێکی ڕۆمانی: ژنانی کورد جەنگاوەرن

وێنەگرێکی ڕۆمانی، کە وێنەی ژنانی باکووری کوردستانی گرتووە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان نووسیویەتی: ژنانی کورد جەنگاوەرن، جوانن، میهرەبان و مێشک فراوانن، لەکاتی ئەم وێنانەدا بابەتێکم بیرکەوتەوە دەربارەی ژنە شەڕڤانەکانی کورد، کە چۆن داعشیان تێکشکاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی کورد دەبنە جێی سەرنجی وێنەگرانی جیهانی و بە ژیان و بوونیان بوێری و ئازایی نیشان دەدەن، یەکێک لەو وێنەگرانەی کە جوانی و ئازایی ژنانی کوردی خستووەتە بەرچاو برونۆ لاڤی، وێنەگری ڕۆمانیاییە.

 

برونۆ لاڤی کۆمەڵێک وێنەی ژنانی کوردی لە باکووری کوردستان گرتووە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکاندا نووسیویەتی، “ژنانی کورد جەنگاوەرن، جوانن، میهرەبان و مێشک فراوانن، لەکاتی ئەم وێنانەدا بابەتێکم بیرکەوتەوە دەربارەی ژنە شەڕڤانەکانی کورد، کە چۆن داعشیان تێکشکاند".

 

ئەو وێنەگرە دەربارەی ئەو ماوەیەی لە باکووری کوردستان ماوەتەوە دەڵێت: ئەزموونی وێنەگرتنی ژنانی کورد لە ژینگەی سروشتی خۆیان دەستکەوت و دەرفەتێکە بۆ ئاشنابوون بە ڕۆحە ناوازەکەیان و فێربوون لێیانەوە، جا ئیتر ئەو فێربوونە لە ڕێگەی گفتوگۆکردن بێت، یاخود چرکاندنی وێنە و ڕامان لێیان بێت.

 

بەشێک لە وێنەکانی برونۆ لاڤی؛