ژنانی دەرهێنەری کورد خەڵاتی فیلمی ئەڵمانیایان وەرگرت

لە خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی، ژنانی کوردی دەرهێنەر، ئایشە پۆلات بە فیلمی Xala kur’، سۆلین یوسف بە فیلمی  serkeftin، میلەنا ئابۆیان بە فیلمێکی مناڵان بەناوی ‘Elaha وەک ئامادەکاری زۆر باش و ڕۆڵی سەرەکی زۆر باش خەڵاتیان وەرگرت.

 ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی لە بەرلین بۆ خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی، کە یەکێکە لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری سینەما و هونەر لە ئەڵمانیا ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو، لە ڕێوڕەسمەکەدا دەرهێنەرانی ژنی کورد ئایشە  پۆلات، سۆلین یوسف و میلەنا ئابۆیان بە وەرگرتنی خەڵات مۆری خۆیان لە ڕێوەڕەسمەکە دا.

 

ئایشە پۆڵات سێ خەڵاتی بەدەستهێنا

ئایشە پۆڵات، دەرهێنەری کوردی مەلاتیا خەڵاتی "باشترین ئامادەکردن"، "باشترین دەرهێنەر" و "باشترین سیناریۆ"ی بە فیلمی  "Im toten Winkel" "ji xala kur " پێ بەخشرا، ئایشە پۆڵات خەڵاتەکەی پێشکەش بەو ژنانە کرد کە بوێرانە بۆ ئازادی و دادپەروەری تیدەکۆشن.

 

خەڵاتەکەی پێشکەش بە یەڵماز گونەی کرد

محەمەد ئاکتاش، کە ڕێکخەری فیلمی "ji xala kur " بوو ئامادەی ڕێوڕەسمی خەڵاتەکە نەبوو بۆ پڕۆژەیەک لە کوردستانە، خەڵاتی میتۆسی لە فیلمی ڕۆژ هاجۆ وەرگرت، محەمەد ئاکتاش لە پەیامێکدا بۆ مەراسیمەکە وتی: خەڵاتی لۆلا پێشکەش بە یەڵماز گونەی دەکەم، ئەو ڕێنیشاندەری منە، بە ژیان و فیلمەکانی، لە دنیای سینەمادا سوودمەند بووم.

 

ئەم قسانەی محەمەد ئاکتاش بە چەپڵەڕێزان لە هۆڵەکە پێشوازی لێکرا، فیلمی "ji xala kur " کە فیلمێکی سیاسیەو لە قەرس تۆمارکرا. لە فیلمەکەدا کوردەکان دەڕفێنێندرێن و کۆمەڵکوژ دەکرێن، دایکێکی کورد کە کوڕەکەی لە لایەن دەوڵەتەوە ڕفێندراووەو بێسەروشوێن بووە بەشدارە.

 

باشترین فیلمی منداڵان "Sieger Sein "

لە فیلمی "Sieger Sein " وەک باشترین فیلمی منداڵان هەڵبژێردرا، لە نووسین و دەرهێنانی سۆلین یوسفی دهۆکییە، ڕۆڵە سەرەکییەکانی فیلمەکە جاکلین ڕیتز، لیزا ستوتسکی، دیلیلا ئەگریرمان و ئەندریاس دۆهلەرن.

 

خه ڵاتی باشترین ئامادەکاری و ڕۆڵی سەرەکی

فیلمی "Elaha" لە دەرهێنانی مەلینا ئابۆیان لە دوو بواردا خەڵات کرا، خەڵاتی باشترین ئامادەکاری (ماتیاس سترایک) و "باشترین ڕۆڵی سەرەکی ژن (بەیان لەیلا) ی پێ بەخشرا.

 

خەڵاتی فیلمی ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٥١ەوە بەخشراوە و بە بەناوبانگترین خەڵاتی سینەمای ئەڵمانیا دادەنرێت.