ئامینە شەنیاشار: بەسە نادادپەروەری، من شایەنی ئەوە نیم مافەکانم بەدەست بهێنم؟

“کوڕەکەمیان کوشت، خێزانەکەمیان کوشت، بەسە نادادپەروەری” بەم قسانە ئامینە شەنیاشار دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ناڕەزایەتییەکەی تا دادپەروەری بەدەست دێت.

ئەنقەرە

 

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە بە برینداری ڕزگاری بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕەحا دەستیپێکرد، سەرەڕای فشار و ئاستەنگەکان، ئەو دایکە ڕانەوەستاوە لە داواکردنی دادپەروەری.

 

ئامینە شەنشار لە ڕۆژی ٨٣ی ئێشکگرییەکەیدا لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا لە ئەنقەرە درێژە بە ناڕەزایەتی خۆی دەدات و داوای دادپەروەری بۆ خێزانەکەی دەکات.

 

وەزارەتی داد لەلایەن هێزەکانی دژە گەل و پۆلیسەوە بەڕووی خێزانی شەنیاشاردا داخران و ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان کرا کە وێنە بگرن، ئامینە شەنیاشار بەم وشەیە وەڵامی ڕێگرییەکانی پۆلیسی دایەوە، “ئایا ئەمە دادپەروەرییە؟، کوڕەکەمیان کوشت، خێزانەکەمیان کوشت، بەسە نادادپەروەری، بەس نییە کە لە پشت ئەو ستەمەوە بووەستن؟"

 

هەروەها سڤینش چاکار لە ژێر کاریگەری ناڕەزایەتییەکەی ئامینە شەنیاشار ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر دەستی بە ئێشکگری دادپەروەری کرد، بۆ داواکردنی ئازادی کوڕەکەی، کە دوای هەوڵی کودەتا ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ دەستگیر کرا، داواکارییەکەی بۆ دادپەروەری دووپاتکردەوە.