ناوی نێرگس محەمەدی لە لیستی ١٠٠ کەسی کاریگەرترینی جیهاندا هاتووە

گۆڤاری "تایمز"ی ئەمریکی، نێرگس محەمەدی، چالاکی مافی ژنانی خستە ناو لیستی ١٠٠ کەسی کاریگەرترینی جیهان.

ناوەندی هەواڵ

 

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤی دەستبەسەرکراو لە زیندانی ئەڤین و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند، کە گۆڤاری “تایمز”ی ئەمریکی نێرگس محەمەدی لە لیستی ١٠٠ کەسی کاریگەرترینی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژاردووە، "لە دەقی پێشەکی دەربارەی نێرگس محەمەدی کە لە نووسینی نادیە موراد، چالاکوانی ناسراوی مافی مرۆڤی عێراقییە، باس لەوە کراوە کە ژیانی نەرگس محەمەدی تایبەتە بە خەبات و تێکۆشان دژی ستەمی ژنان، دەنگی بەرز و بەهێزە، تەنانەت لە پشت مێزی دادگاشەوە".

 

جێی ئاماژەیە، نادیە موراد سەبارەت بە نرگس محەمەدی چالاکی مافی مرۆڤ دەڵێت: نێرگس محەمەدی دەیان ساڵە یارمەتی ژنانی ئێرانی داوە کە ئازایەتیان هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و بوونی ئەو بە زیندانیکردن ناکوژێتەوە و لە چوارچێوەی سنووری ئەو وڵاتەدا نامێنێتەوە.

 

لیستی ١٠٠ کاریگەرترینی جیهان لە شەش بەشدا بڵاوکرایەوە، لەناویاندا نێرگس محەمەدی لە بەشی “سەرکردەکان” لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی وەک یولیا ناڤالنیا، نەیاری سیاسی حکومەتی ڕووسیا و هاوسەری ئەلێکسی ناڤالنی دایە.