ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٣٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ ٣٢ هەزار و ٩٧٥ کەس بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٥٩ فەڵەستینی کوژران و ٨٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٣٢ هەزار و ٩٧٥ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەرزبووەتەوە ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٧٥ هەزار و ٥٧٧ کەس.

 

لە لایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ١٧٦ لە کارمەندەکانی لە کەرتی غەززە کوژراون، سوپای ئیسرائیل نزیکەی ٦ مانگە بەردەوامە لە هێرشەکانی، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەربەستەی ئیسرائیل بۆ گەیاندنی پێداویستی خۆراک لەلایەن UNRWA و شتی ترەوە سەپاندووە پێداویستییە سەرەتاییەکانی باکووری غەززە هێشتا بەردەوامن.

 

هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٧ کارمەندی ڕێکخراوی چێشتخانەی ناوەندی جیهانی، کە ژمارەیەک کەسی بیانیشیان تێدابوو، ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا، دوای ئەم هەڵمەتە "هەڵەیەکی گەورە"ی ئەنجامداوە، ئەمەش کارەساتێکی لێکەوتوەتەوە.