شەڕڤانێکی کورد وەک ڕزگارکەری جیهان بەشداری زینجیرە فیلمێک دەکات

لایلا ئاریش، شەڕڤانی کورد وەک ڕزگارکەری جیهان بەشداری زینجیرە فیلمێکی کردووەو باس لە ڕۆڵێکی گەورەو کاریگەر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بوێری و بەتوانایی ژنانی کورد و ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی داعش و ڕزگارکردنی جیهان لەو مەترسییە، لە زنجیرەیەک فیلمدا، لەیلا ئاریش، شەڕڤانی کورد ئەرکی ڕزگارکردنی جیهانی پێدەدرێت.

 

 "Three Body Problem"زنجیرەیەکی نوێی نێتفلێکسە و بینەرێکی فراوانی لە جیهاندا هەیە، زنجیرەکە باس لە ڕووداوێکی گەورە و کاریگەر دەکات، کە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی درووستدەکەن، بۆ ڕێگری لەو مەترسییانە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی فراوان و بێ مەرج دەداتە سێ کەسی لێهاتوو بۆ دانانی سنوورێک لەبەردەم مەترسییەکانی سەر مرۆڤایەتی و ڕزگارکردنی جیهان.

 

یەکێک لەو سێ کەسایەتییەی دیاریکراوە بۆ ئەو ئەرکە، پرۆفیسۆر لەیلا ئاریشە، کە لە زنجیرەکەدا وەک یەکێک لە پاڵەوانانی شەڕی دژ بە چەتەکانى داعش و شەڕڤانێکی کورد پێناسەکراوە.

 

تورکە فاشیستەکان هەڵمەتێکی فراوانیان دژی زنجیرەکە و کۆمپانیای نێتفلێکسی بەرهەمهێن دەستپێکرد و بە پشتیوانی تیرۆر و ڕێکخراوی تیرۆرستیی ناوی دەبەن.