هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە: ئێمە سندوقەکانی دەنگدان دەپارێزین

چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بەیندیر، هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە دەنگیان دا و وتیان: ئێمە خاوەنداری لە دەنگەکانمان دەکەین و سندوقەکان دەپارێزین.

ئامەد

 

چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بەیندیر، هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپەلە ناوچەی ڕێزانی سەر بە ئامەد دەنگیان دا و چیدەم کلیچگون ئوچار وتی: چەند ڕۆژێکە لەگەڵ ژنان و گەنجان لە بارودۆخێکی نایەکساندا کار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەین، باوەڕمان ئەوەیە کە دەرئەنجامی ئەو کارانەی بە هەوڵێکی زۆرەوە ئەنجاممان داوە، بە ئیرادەی گەل دێتە ئاراوە، ئامەد یەکێکە لەو شوێنانەی کە قەیوم بە تایبەت کاری لەسەر دەکات، لە جیاتی سیاسەتی دیموکراسی، تاڵان و کرێ بەڕێوە دەبرێت، ئێمە دەنگی خۆمانمان دا، بەم شێوەیە دەمەوێت بڵێم پێویستە هەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن و ئاگاداری دەنگدانەکانیان و ئایندەی خۆیان بن.

 

کەسکین بەیندیر لە دوای ئەوەی کە دەنگی خۆیدا وتی: ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ هەموو گەلەکەمان؛ با دەنگ بدەن گرنگ نییە بارودۆخیان چۆن بێت، یەک دەنگ زۆر شت دەگۆڕێت، هەریەک لە ئێمە لە ئاستی چاودێرێکی سروشتیداین، ئێمە بانگهێشتی هەمووان دەکەین بۆ دەنگدان، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و دەنگدان دەکەین.