ژنانی جولەمێرگ: سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت

لە شاری جولەمێرگ کە هەزاران دەنگدەر لە دەرەوەی شارەکەوە هێنران و تیایدا نیشتەجێ کران، خەڵک سەرەڕای فێڵەکان بڕیاریان داوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ژنانی جولەمێرگ دەڵێن: سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جولەمێرگ- سبەینێ، ٣١ی ئادار هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت،م حکومەت کە ئیرادەی گەل نابینێت، ئێستا خەون بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەوە دەبینێت لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوە هێناونیەتیە ناو شارە کوردییەکان، . ئەم فێڵە کە بە تایبەتی لە شارەکانی باکووری کوردستان بەکاردێت، کاردانەوەی گشتی لێدەکەوێتەوە و شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانی یەکێکە لەو شوێنانەی کە سەرباز و پۆلیس و پاسەوانەکانی تێدا جێگیرکراون بۆ دەنگدان.

 

ژنانی جولەمیرگ باس لەوە دەکەن، کە سەرەڕای فێڵەکانی دەسەڵات، سەرکەوتن بەدەستدەهێنن.

 

"ئەم گەلە بە یاریەکانیان فریو نادرێت"

گوڵبەیاز موهچین: گەلەکەمان زۆر بە پەرۆشە بۆ سەرخستنی پارێزگارەکانمان، دەبینین کە قەیومەکان لەگەڵ گروپەکانیان لە هەموو شوێنێک ڕیکلام دەکەن، بۆ پێش هەڵبژاردن بەم شێوەیە ڕیکلامیان نەدەکرد؟ پارە دەدەن بە خەڵک و داوای دەنگیان لێدەکەن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئۆتۆمبێلە شارەوانیەکانی ناو شار پارە لە سەرنشینەکان وەرناگرن، بەڵام هەرچییەک ڕووبدات گەل قەیومەکان دەشکێنن و دەنگی خۆیان دەدەن بە پارێزگارەکانمان، با کەس دەنگی نەسوتێنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە زۆر پیرۆز و گرنگە، سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت. ئەوانەی تا ئێستا باسی خەڵکیان نەدەکرد ئێستا سەیر دەکەن، پارە بۆ هەڵبژاردن هەڵدەڕێژن، بەڵام ئێمە فریو نادرێین و قەیومەکان دەردەکەین.

 

"لە ڕۆژی هەڵبژاردندا پێویستترین وەڵام دەدەینەوە"

مەدیا تەک: ئێمە بۆ خۆمان و کوردبوونمان و زمانەکەمان قەیومەکان تێکدەشکێنین، ئێمە بانگەشە لەناو خەڵکدا دەکەین و باوەڕییان پێدەهێنین، دەزانین سەردەکەوین، قەیومەکان هیچیان بۆ ئەم شوێنە نەکرد، ئێمە دەمانەوێت ئەو خزمەتەی کە مافی خۆمانە، بۆمان بکرێت، دەنگی ئێمە بۆ ئێمە هەموو شتێکە. لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین وەڵام دەدەینەوە بۆ ئەوانەی بەهای دەنگەکەمان نادەن.

 

"ئێمە دەستبەرداری خەباتی خۆمان نابین"

شیلان دورسون: خەڵک زۆر بە جۆش و خرۆشەوە، دەزانین لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو دەبین. ئێمە دەزانین کە هەموو ناوچەکانی جولەمێرگ دەنگ بە پارێزگارەکانی خۆیان دەدەن، قەیوم هەرگیز خزمەتێکی بۆ ئەم گەلە نەکردووە، من لە گوندەوە دێم، ڕێگاکانی گوند دەبینم، هەموویان خراپ و قوڕن. گواستنەوەی گشتی بۆ گوندەکانی ناوەندی شار نییە و ئێمە بە تاکسی دێین و دەڕۆین، لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوین و کەس ناتوانێت بە قەیومەکان ئەم گەلە بشکێنێت، هەم خەبات دەکەین و هەم سەردەکەوین.

 

"با گەل ڕاستی ببینێت"

بەلجین پۆلات: هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کاندیدەکانمان دەخوازم، هەموومان خەبات دەکەین و سەردەکەوین، پێویستە هەمووان دژی ئەم ڕێسا و چەوساندنەوە بوەستنەوە، با هەموو کەسێک دەنگی خۆی هەبێت، هیچ شوێنێک بۆ قەیومەکان نەهێڵێتەوە، با ئێستا گەلی کورد حەقیقەت ببینێت، دوژمنەکانی نەپارێزن و جێگای خۆیان لەگەڵیان نەگرن، لەسەر شەقامەکان ڕیکلامیان بۆ مەکەن، با دەنگمان بۆ خۆمان بێت، گرنگ نییە چی ڕوودەدات، ئێمە لێرەین و ناڕۆین، ئەوانن کە دەڕۆن.