یاریزانێکی ئێرانی لە پێشبڕکێی ئەفریقا پلەی دووەمی بەدەستهێنا
مەریەم تەوسی لە پاڵەوانێتی گەورەی وەرزشی ئەفریقای باشوور پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240328-20240328-qhrmany-mrym-twsy-dr-msabqat-afryqay-jnwby-2024-3-28-jpgc09f7a-image-jpg60c35e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
مەریەم تەوسی، ڕاکەری ئێرانی دووەم بوو لە پاڵەوانێتی گەورەی وەرزشی ئەفریقای باشوور.
مەریەم تەوسی بە کاتی ٢٣:٤٠ "-۱.۱" هێڵی کۆتایی تێپەڕاند بۆ ئەوەی لە ٢٠٠ مەتردا دووەم بێت، بەمەش بووە دووەم لە پێشبڕکێی ئەفریقا.
مەریەم تەوسی پێشتر دوو مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتییەکانی ناوەوەی ئاسیا لە ٤٠٠ مەتر و سێ خەڵاتی بڕۆنزی لە ڕیلەی ٤×٤٠٠ مەتر و ٦٠ مەتر بۆ ئەستێرەکانی ئاسیا بردەوە، هەروەها وەک باشترین وەرزشکار لە ساڵی ٢٠١٣پاڵێورا.
ژنانی گەنج لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن لە سەرکەوتنی وەرزشی جۆراوجۆر، هەرچەندە ڕژێمی ئێران کەمترین بودجە و کەمترین پشتیوانی بۆ وەرزشی ژنان تەرخان کردووە.
لەم پێشبڕکێیەدا لافایا نیلسن، یاریزانی ئینگلتەرا بە کاتی ٢٣.٣٢ پاڵەوانێتییەکەی بردەوە و شێرلی نکۆبۆی یاریزانی ئەفریقای باشوور لە دوای مەریەم تەوسی بە کاتی ٢٣.٥١ چرکە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.