ڕووسیا، لە هێرشێکی چەکداری داعشدا دەیان کەس کوژران
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ٦٢ کەس کوژران و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240323-20240323-image-1711150394-jpg144119-image-jpg74ab6c-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی چەکداری بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە نزیک مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشبەرەکان ژمارەیان دوو بۆ پێنج کەس بووە و جلوبەرگی گولـلە نەبڕیان لەبەردا بووە، بە چەکی ئۆتۆماتیکی تەقەیان بەرامبەر خەڵکەکە کردووە و ئاگریان بەرداوەتە هۆڵەکە، زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و کارمەندانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون، هەروەها ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکاندا توندتر کراون.
جێی ئاماژەیە، داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێلێگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی مۆسکۆ ڕاگەیاند و دەڵێت چەکدارەکانی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.