لە کەلار کۆنفرانسێک لەبارەی گرفتەکانی ژنان ڕێکخرا
لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هاوپەیمانی ژنانی کوردستان کۆنفرانسێکی لە بارەی گرفتەکانى ژنان ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانی ژنانی کوردستان کۆنفرانسێکی لەبارەى بارودۆخی ژنان لە لە شارۆچکەی کەلار ڕێکخست و تێیدا بەشێک لە ژنانی شارۆچکەکە و ناوچەکانی دیکە ئامادە بوون.
ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە ئاماژەیان بەوەکرد، کۆنفرانسەکە بە بەشداریی ژنانی شارەزا لە بوارە جیاوازەکان، بۆ باسکردنی دەرفەت و گرفتەکانى ژنان ڕێکخراوە.
جەختکرایەوە لەوەی، یەکێک لەو هۆکارانەی وادەکات ژن بەهێز بێت، ئەوەیە ژن خاوەنی ئابووری سەربەخۆی خۆی بێت و پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت.
ئاماژە بەوەشکرا، لە ئێستادا دوای ٣٠ ساڵ خۆبەڕێوەبەری باشووری کوردستان لە بواری کۆمەڵایەتی و بوارە جیاوازەکانی تریش دۆخی باشووری کوردستان خراپە.