شەڕی غەززە لە ١٢٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ١٢٣هەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ٢٧ هەزار و ٥٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ١٢٣هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٥٨٥ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ و گەنج بوون، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ماوەی ١٢٣ ڕۆژدا ٦٦ هەزار و ٩٧٨ کەس بریندار بوون.
تا ئێستا حەماس سەبارەت بە زیانە سەربازییەکانی هیچ لێدوانێکی نەداوە.