“ساڵی کەرامەت و ئازادی”؛ ژنانی سوەیدا درێژە بە بزووتنەوەکەیان دەدەن

خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە، کە تا جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دامەزراندنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.

ڕۆشێل جونیۆر

 

سوەیدا- ژنانی سوەیدا لە مانگی پێنجەم ناڕەزایەتیەکانیاندا بەردەوامن و جەختیان لە هاوسۆزی خۆیان ژنانی دەستگیرکراو و پێویستی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە و لە گۆڕەمانی کەرامەت دوێنێ بۆ جارێکی دیکە گردبوونەوە.

 

لە گردبوونەوەکەدا، مەیسا نەبوانی وتی: ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتدا پەراوێزخراوە و ئەگەر داوای مافەکانیان بکەن، دەستگیر دەکرێن، بۆیە بوونی ئەم سیستمە مەترسییە بۆ سەر ژنان، ئێمەش تا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن، بەردەوام لە گۆڕەپاندا دەبین.

 

ڕیم شوفی یەکێکی دیکەیە لە ناڕازییان و وتی: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ڕاستییەکان بەم شێوەیە هێرشبەرە بۆ کۆمەڵگەی مرۆیی، ئێمە داوای پشتیوانی گەلی سووریا و فەلەستین و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان و پشتیوانیکردن کرد ئاوارەکان و پەنابەران کە لە سەرەتای قەیرانەکەوە لە کەمپەکاندا دەژین دەکەین، ئێمەی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکیمان هەیە لە پشتگیریکردنی بزووتنەوەی جەماوەری، ئێمە هاتینە شەقام بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵەکانمان.

 

سەماهر شەحەف ڕوونیشیکردەوە، حوکمڕانی ئەسەد لە سووریا خەڵکی لەناوبردووە، بۆیە ئێمە لە گۆڕەپانی کەرامەت کۆدەبینەوە بۆ داوای ئازادی دزراومان و ماڵئاوایی لە سەردەمی ستەمکاری دەکەین، کە لە سەرەتاییترین مافەکانمان زەوتی کردووین، ئێمە وەک ژنان هەوڵدەدەین منداڵەکانمان لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان بپارێزین.

 

لە گردبوونەوەکەدا پەیامێک ئاراستەی ژنانی سووریا کرا کە بچنە شەقام و هاوسۆزی خۆیان نیشان بدەن.