لە ئەمریکا جارێکی دیکە مافی مرۆڤ و لەباربردن دەگەڕێتەوە

دادگای باڵای ئەمەریکا ڕازی بووە بە گوێگرتن لە کەیسێک کە بڕیار لەسەر بەردەستبوونی حەبی لەباربردن دەدات دوای ئەوەی دادگای خوارووتر ڕێگەپێدانی سنووردار کرد بۆ حەبی لەباربردن کە "میفێپریستۆن"ی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاراستنی مافی لەباربردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە بە بابەتێکی ڕای گشتی دوای ئەوەی بریارێکی درێژخایەن لەسەر ژنان لە سەرانسەری وڵاتدا هەڵوەشایەوە. 

 

بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی یاسایی دیکە لەسەر مافی زاوزێکردن، دادگای باڵای ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم ڕێگەی بە کەیسێک دا کە بڕیار لەسەر بەردەستبوونی حەبی لەباربردن دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە وڵاتەکە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوو ئامادە دەکات.

 

دادگاکە ڕازی بوو بە گوێگرتن لە پێداچوونەوەیەک دژی بڕیارەکانی دادگای خوارووتر کە سنووردارکردنی دەستگەیشتنە بە حەبەکانی لەباربردن کە میفێپریستۆنیان تێدایە، زیاتر لە نیوەی لەباربردن لە ئەمەریکا پێکدەهێنن، ئەم بڕیارە نوێترین گۆڕانکارییە لە ناکۆکی یاسایی نێوان هەڵمەتگێڕانی دژە لەباربردن و بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکە و پیشەسازی دەرمانسازی لەسەر دۆخی ڕێکخستنی میفێپریستۆن.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، دادگای باڵا یاساکانی سەبارەت بە مافی زاوزێکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گۆڕی کە نزیکەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر پاراستنی فیدراڵی بۆ مافی لەباربردن لەخۆیگرت، بەخێرایی هەنگاو نرا بۆ لابردنی لەباربردن لە ڕێگەی شەپۆلێک لە یاسا و ڕێسا سنووردارکراوەکان دوای ئەم بڕیارە.

 

کەیسەکە لە دادگای باڵا دەستیپێکرد بە بەرەنگاربوونەوەیەکی یاسایی کە لەلایەن کۆمەڵێک لە داکۆکیکارانی دژە لەباربردنەوە لە دادگایەکی فیدراڵی لە تەکساس تۆمارکراوە و تیایدا دەڵێن FDA بە شێوەیەکی گونجاو دەرمانەکەی پەسەند نەکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە دووگیانییەکە و سەلامەتییەکەی لەبەرچاو نەگرت کاتێک لەلایەن ژنانی خوار تەمەن ١٨ ساڵەوە بەکاردەهێندرێت.

 

وەزارەتی دادی ئەمەریکا بە دادگای باڵای ڕاگەیاند، پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای خوارووتر  سیستمی ڕێکخستنی میفێپریستۆن دەگۆڕێت، کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر توانای FDA هەیە بۆ جێبەجێکردنی دەسەڵاتی یاسایی.