١٤٢ ژن لە دەستپێکی شەڕەوە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان و مەترسییان لەسەرە

لە دەستپێکی هێرشە زەمینییەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل ١٤٢ ژن و منداڵی کچی دەستگیرکردووە، لە ماوەی دەستگیرکردنیاندا ڕووبەڕووی فشاری دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە، ئەمەش ئاستی ترس لە چارەنووسیان زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمسیۆنی کاروباری زیندانیان و زیندانیانی پێشوو و یانەی زیندانیانی فەڵەستینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند ئیسرائیل ١٤٢ ژن و منداڵی کچی دەستگیرکردووە لەنێویاندا منداڵ و ژنی گەنج و بەساڵاچوو هەن، کە لەکاتی داگیرکردنی غەززەدا و گواستویاننەتەوە بۆ چەندین زیندان لەوانە زیندانەکانی دامۆن و هشارۆن.

 

یانەی زیندانیانی فەڵەستینی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم پشتڕاستی کردەوە کە دامەزراوەکانی زیندانییەکانی پێشوو بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تیایدا هاتووە ئیسرائیل تاوانی نامرۆڤانە لە دژی دەستگیرکراوەکان ئەنجام دەدات و ڕەتی دەکاتەوە چارەنووسی زیندانییەکانیان ئاشکرا بکات، لە ڕووی ژمارە و شوێنی دەستگیرکردن و باری تەندروستییەوە، دوای دەستگیرکردنی ١٤٢ ژن و منداڵی کچ لەنێویاندا منداڵی ساوا و ژنانی بەتەمەن هەن نەزاندراوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ڕۆشنایی ئەو وێنەو شایەتییانەی کە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەرکەوتوون کە لەم دواییانەدا دەستگیرکراون، ئاستی ترس لە چارەنووسیان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، هەروەها ئیسرائیل لە سێدارەدانی زیندانییکراوەکانی غەززە ڕەتناکاتەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکانی ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بوونی ٢٦٠ زیندانیکراوی خەڵکی غەززەی ڕاگەیاند کە بە شەڕکەری نایاسایی پۆلێن کراون.