ژنانی شەنگال پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەن

لە گوندی خەلەفی شەنگال، چالاکی پشتیوانی بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی هێرشەکان بە دروشمی "لە هەموو شوێنێکی ڕۆژئاوا و هەموو شوێنێک بەرخۆدان" لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوام بوو.

هێڤی شەنگالی

 

شەنگال- لە ١٣ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە گوندی خەلەف نزیک سنووری ڕۆژئاوا بە دروشمی "لە هەموو شوێنێکی ڕۆژئاوا و لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چالاکی بەڕێوەچوو، هەموو ئەنجومەنەکانی شەنگال و ڕێکخراو و دامەزراوەکان و لایەنی عەشایەری و پێکهاتەی عەرەب سەردانی چادری چالاکییان کرد و پەیامی پشتیوانییان نارد.

 

لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکەدا بە سەردانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" ، ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی و یەکێتی لاوانی ئێزیدی و عەرەبی بەردەوام بوو، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد و ژنانی ئێزیدی و عەرەب و گەنج پەیامی پشتیوانییان نارد، دووپاتیان کردەوە بوونی ڕۆژئاوا و شەنگال بە هەمان شێوەیە.

 

"ڕۆژئاوا شوێنی دامەزراندنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکە"

لە چالاکییەکەدا ڕیهام حجۆ، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی تاژێ ئاماژەی بەوەکرد، بۆ مانەوە تێدەکۆشن، بۆیە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان دەکاتە سەرو وتی: لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد کردووە، پێش هەموو شتێک، یادی هەموو شەهیدەکان دەکەینەوە لە کەسایەتی شەهیدانی ئاسایش، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئێستا لە داڕماندایە، بۆ ئەوەی ڕێگە لەمەبگرێت هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، گەل لە ژێر دەستی ڕژێمی بەعسی سووریادا بوو، لە مافی ژیان ڕەتکرانەوە، بەڵام لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا ئەوان لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا خۆیان ڕێکخست و خۆیان پاراست، ئەم ڕێکخستنە بووە قەڵایەک لە چاوی دەوڵەتی تورک، پێشتر هێرشی کردە سەر سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین، بەڵام ئەو هێرشانە نەیتوانی کۆچ بە خەڵک بکات، ئێستا ڕێگایەکی دیکە بەکاردەهێنێت و سەرچاوەکانی ژیانیان دەکاتە ئامانج، ئامانجی ئەم هێرشانە چۆڵکردنی ڕۆژئاواو جێبەجێکردنی پلانەکانیەتی.

 

"یان بە ئازادی بژین یان بۆ ئازادی تێبکۆشن"

ڕیهام حجۆ ئاماژەی بە گرنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کرد دژی هێرشەکان و وتی: گەل بڕیاریان داوە دەستبەرداری خاکەکەیان نەبن و بۆ ماوەی ١١ ساڵە بەو شێوەیە تێدەکۆشن، دوژمن دەبێت ئەوە بزانێت کە دوو بژاردە لەبەردەم خەڵکی ڕۆژئاوادایە و بەڵێنی داوە، یان بە ئازادی لەسەر خاکەکەیان دەژین، یان تا کۆتایی تێدەکۆشن، وەک خەڵکی شەنگال، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین.

 

"دەستبەرداری پێکەوە ژیان نابین"

فاتمە ئەحمەد، بە ناوی ژنانی عەرەبی شەنگالەوە، هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و وتی: هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا دڕندانە و دوورن لە ئەخلاقی مرۆڤەوە، ئەم هێرشانە ژیانی خەڵکی ناوچەکە دەکاتە ئامانج و دژی ژیانی ئاشتیانەیە، هەموو سەرچاوەکانی ژیان و ئابووری دەکەنە ئامانج، هەروەها هێرشەکە بۆ سەر شەنگالیش ئەنجام دەدرێت، بەڵام کەس دەنگ ناکات، دژی ئەو هێرشانەین و دەستبەرداری پێکەوەژیان نابین.

 

"هەتا ئێزیدی بوونی هەبێت ڕۆژئاوا بەتەنها نابێت"

شەمێ کۆرکۆرکی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئازادی ژنانی ئێزیدی ڕایگەیاند،  ئەوان تا کۆتایی پشتیوانی ڕۆژئاوا دەکەن و وتی: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چادرمان کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی گەلی ڕۆژئاوا، لە کاتێکدا هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا چڕتر بوونەتەوە، هەموو ڕۆژئاوایان کردووەتە ئامانج و ژێرخانی ناوچەکە و قوتابخانەکان و خەڵکەکەی دەکەنە ئامانج، وەک دایکانی شەنگال پشتیوانی گەلی ڕۆژئاوا دەکەین هەروەک ئەوان تا کۆتایی لەگەڵمان بوون، تا کۆتایی لەگەڵیان دەبین، ڕۆژئاوا و شەنگال یەکن ئەوان شەنگال دەکەنە ئامانج و ڕۆژئاوا دەکەنە ئامانج، بەڵام هەتا ئێزیدییەک زیندوو بێت، ڕۆژئاوا بەتەنها نابێت.

 

"ڕۆژئاوا دەزانێت چۆن پلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە"

عەدول شەمۆ، ئەندامی تاژێ تیشکی خستە سەر هێز و یەکگرتوویی گەلانی ڕۆژئاوا و وتی: وەک دایکانی ئێزیدی، ئێمە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین، لە پێناوی ڕۆژئاوا و شەهیدانی ڕۆژئاوا چادرمان کردەوە پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوا دەکەین و خۆمان لەوان جیاواز نابینین، هەر کاتێک ئەردۆغان تووشی کێشە دەبێت، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا دەزانێت چۆن خۆی بەڕێوەببات و پلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە، هەرچی ڕوودەدات خەڵکی ڕۆژئاوا بەرگری دەکەن و ڕێگری لە هەموو هێرش و فەرمانێک دەکەن.