"ئەو گەلەی کە هەناسەی ئازادی دەدات، زوڵم و کۆیلایەتی قبوڵ ناکات"

ئەلیا ئۆغڵۆی تەمەن ٦٣ ساڵ کە خەڵکی لازقیەیەو لە تل تەمر دەژی، کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا نیشانداو وتی: ئەو گەلەی هەناسەی ئازادی دەدات، زوڵم و کۆیلایەتی قبوڵ ناکات.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- سیستمی خۆبەڕێوەبردن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەشەی کردووە، گەل بە خۆبەڕێوەبەری مافەکانیان، زمان، کولتوور و مێژوو دەپاریزن، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر بەشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕانەگرتووە لەو کاتەوەی کە عەفرین و گرێ سپی و سەرکانی داگیرکردووە بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج، پێکهاتەکانی ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی حەسەکە لە هەرێمی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی هێرشەکان هەڵوێستیان نیشانداو عەلیا ئۆغڵۆ، تەمەن ٦٣ ساڵ، خەڵکی لازقیە، بۆچوونی خۆی لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی.

 

"ئازادی و دیموکراسی لە نەتەوەی دیموکراتیکدا سەروەرە"

عەلیا ئۆغڵۆ وتی: ئەردۆغان لە شەرمەزاریی خۆیەوە هێرش دەکاتە سەر خۆبەڕێوەبەری، لە سیستمی خۆبەڕێوەبردندا، هەموو پێکهاتەکان مافی نەتەوەیی، زمان، کولتوور و مێژووی خۆیان هەیە، یەک زمان و یەک ئاڵا و یەک نەتەوە لێرە نییە، دیموکراسی و ئازادی سەروەرە، بنیادنانی یەکگرتوویی کوردەکان، عەرەبەکان، ئاشوورییەکان، تورکمانەکان، چەرکەزییەکان هەموو ئەو نەتەوانەی لە ناوچەکەدا دەژین لەگەڵ ئەردۆغان ناگونجێت و ئەو هێرشانەی ئەنجامی دەدەن هەموویان بۆ شکستپێهێنانی ئەم هاوپەیمانێتییەیە، سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا، گەڕانەوە بۆ دەسەڵات، هەمووی ساختەکاری بوو.

 

"هەر شتێک بکەن، دەستبەرداری خاکەکەمان نابین"

عەلیا ئۆغڵۆ تیشکی خستە سەر هێرشە ئاسمانییەکان کە لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە چڕتر بووەو وتی: ئامانجی هێرشەکان ڕوونە، بەئامانجکردنی ژێرخانی ناوچەکە و هەموو سەرچاوەکانی ژیان لەناوبردنی یەکێتی گەلانە، با دەوڵەتی تورک باش بزانێت ئەوەی لە زەوییەوە دێتە دەرەوە لە سەر زەوی ڕاناوەستێندرێت، ئێوە کۆگای گەنم بۆردومان دەکەن، وەرزی گەنم دێت، ئێمە تۆوەکان دەپرژێنین، ئێوە سەرچاوەکانی ئاو دەکەنە ئامانج، ڕۆژێک سەرچاوەکانی وڵاتەکەمان لە زەوی دێنە دەرەوە، سەرچاوەکانی وزە بۆردومان دەکەن، بەڵام هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژی ئێمە بەهێزتر نییە، ئەگەر ماڵەکانمان وێران بکەیت ئەوا لە بەردەکانمان سەختتر نییە،  ئێمە لێرەین و بەرخۆدان دەکەین.

 

یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کوێن؟

عەلیا ئۆغڵۆ پێشێلکارییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتی تورکیای لە ماوەی جەنگەکەدا بەبیرهێنایەوە و وتی: بۆچی ئەو دەوڵەتانەی یاسای نێودەوڵەتییان واژۆ کردووە دژی پێشێلکردنی یاسا و بەئامانجکردنی سەرچاوە مەدەنییەکان بێدەنگن؟ بێدەنگی هاوکارییە لەگەڵ ئەردۆغان، ئەردۆغان هەروەها پەنابەران لە تورکیا بەکاردەهێنێت وەک کاغەزێکی فشار دژ بە وڵاتانی ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی ئەردۆغان لە ڕێگریکردن لە پەنابەران و تیرۆر بۆ ئەوروپا، ئایا هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ناوچەکە لێرە ئەو وڵاتانە نایبینن کە خۆیان کردووە بە مسۆگەرکەری ئەمریکا و ڕوسیا و تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکان؟ یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کوێن لەم هێرشانەدا؟ لە کۆماری عەرەبییەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموویان لە بەرژەوەندی خۆیاندا کار دەکەن، ئەوەندەی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەردۆغان دەکەن، پارێزگاری لە مافە مەدەنییەکان ناکەن.

"بەدەر لە ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری هیچ خواستێکی دیکەمان نییە"

عەلیا ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی کە هەناسەی ئازادییان داوە جارێکی دیکە کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن و وتی: هیچ شتێک هێز و ئیرادەمان تێک نادات، ئەو کەسانەی کە هەناسەی ئازادییان داوە جارێکی دیکە زوڵم و کۆیلایەتی قبوڵ ناکەن، لە هێزە مسۆگەرکەرەکان ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕوسیا، یەکێتی ئەوروپا، و گێر پەدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا دەپرسین، نابینن چی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات؟ ئایا کەڕ و کوێر و گەمژە بوون، یان بە مەبەست ئەوە دەکەن؟ لە ئێستادا کە قسە دەکەم، فڕۆکەکانی ئەردۆغان بەدوای ئێمەدا دەگەڕێن، داوا لە ئێوە دەکەین بەپەلە فشار بخەنە سەر ئەردۆغان و حکومەتەکەی بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییە نامرۆڤانەکان کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەکراون، داوای کۆتایی هێنان بەو توندوتیژییە دەکەین و هیچ خواستێکی جیاوازمان نییە لە دەرەوەی دادپەروەری و ئازادی و یەکسانی.