سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژرانی دوو منداڵەکەی بەغدا دەرچوو

دوو تۆمەتبارى ڕفاندن و کوشتنى دوو منداڵ لە بەغدا بە لەسێدارەدان سزادران و بڕیارى بەندکردنى تاهەتایی بۆ تۆمەتبارى سێیەمى ئەو دۆسیەیە دەرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایە حەسەنی تەمەن ٦ ساڵان و فاتیمە عەباسی ٧ ساڵان کە ئامۆزا بوون، لە ١٥ی شوباتى ٢٠٢٣ لە بەغدا ڕفێندران، بەر لە کوشتنیان لە بەرامبەر ئازادکردینان، داواى پارە لە کەسوکاریان کرا، بەڵام لەدواى ١٢ کاتژمێر لە ڕفاندنیان، تەرمەکانیان لە نزیک شارۆچکەى سەدر لە بەغدا دۆزرانەوە.

 

دوای ٧ مانگ لەو تاوانە، لە ٢٤ی ى ئەیلوولى ٢٠٢٣ ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دادگاى تاوانەکانى کەرخ لە بەغدا، سزاى ئەو سێ کەسەى داوە کە تۆمەتبار بوون بە ڕفاندن و کوشتنى ئایە و فاتیمە.

 

بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگا، دوو لە تۆمەتبارەکان سزاى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و تۆمەتبارى سێیەمیش بە تۆمەتى شاردنەوەى تاوانەکە بە بەندکردنى تاهەتایی، سزا دراوە.