خۆڵ وتۆز لە ٥ شاری ئێران بڵاوبووە و سەدان کەس گواسترانەوە نەخۆشخانە

٨٥٩ نەخۆشی هەناسەدان و دڵ بەهۆی خۆڵ و تۆزەوە لە ٥ شاری ئێران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ٥٠ کەسیش هێشتا لە نەخۆشخانەن چارەسەر وەردەگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی سیستان-بەلوچستانی ئێران ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلوول ڕایگەیاند کە خۆڵ و تۆز لە ٥ شاری پارێزگاکە. زابول، زۆحاک، هەمون، هەرماند و نەمرۆز بڵاوبووەتەوەو بەهۆیەوە ٨٥٩  نەخۆشی دڵ و هەناس چوونە نەخۆشخانەکان و هێشتا ٥٠ کەسیان لە نەخۆشخانەن.

 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی کەشوهەوا، زریان و خۆڵ و تۆز لە باکووری سیستان-بەلوچشتان بەرز دەبێتەوە. پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە زیاد بکات و ئاستی بینین کەم ببێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری پارێزگاکە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لافاوێکی بەهێز ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پارێزگاکە دەگرێتەوە.