هاوپەیمانی نادا: فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” خاڵی گەشتنە بە ئازادی و دیموکراسی

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا-نادا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی ئاشکراکردن و لێپرسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی عەقڵییەتی پیاوسالاری ستەمکار کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا-نادا، بەیاننامەیەکی لە ساڵیادی شۆڕشی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و پابەندبوونی خۆی بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و هەنگاوی هاوبەش و هاوپشتی ژنانی ناوچەیی و جیهانی دووپاتکردەوە، بە ئامانجی پەرەپێدانی خەبات دژی هەموو جۆرەکانی توندڕەوی، هەڵاواردن، ستەم و توندوتیژی دژی ژنان.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە ماوەی ساڵێکی شۆڕشدا دەیان گەنج و ژن گیانیان لەدەستداوە، سەدان کەسیش بەهۆی بەرگریکردنیان لە فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” کە ئەم شۆڕشە پێی ناسرابوو، دەستگیرکران، بەم شێوەیەش توانیویانە یەکەم شۆڕش کە بە گردبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لە دەوری پرسی ئازادی ژن، وەک داواکارییەکی ستراتیژی بۆ هەموو گروپ و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەڵگیرسا، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئازادی کۆمەڵگە بە ئازادی ژناندا تێدەپەڕێت و بەوە دەپێورێت، ڕەنگە ئەمەش وایکردبێت دەنگدانەوەکەی لە قۆناغێکی پێوانەییدا لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا دەنگ بداتەوە".

 

هاوپەیمانی نادا لە ڕێگەی ئەو بەیاننامەیەوە شەهیدان و شەهیدانی ئازادیی وەبیرهێنایەوە و خەباتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی بەرز ڕاگرت، لە تیشکی خۆڕاگرییان هەڵگیرساند و ڕێبازێکیان گرتەبەر بۆ بەرگریکردن لە خۆ و ژیان، دژی ئەو عەقڵیەتە پیاوانەی کە لە دەسەڵات و حکومەتە پاوانخوازەکاندا بەرجەستە بووە، ئەم شۆڕشە ڕەوایەتی ئەو دیدگایەی نیشان دا کە دەڵێت سەدەی ٢١ سەردەمی ئازادی ژن دەبێت، بەو پێیەی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو بە کلیلی سیحراوی ژیان بۆ ژنانی ئێران، بەم شێوەیەش وەرگەڕا بۆ فەلسەفەیەکی ژیان، بەڵێنی کەرامەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی جێندەری و خاڵی سەلامەتی بۆ ئازادی بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵگە و گەل و ژن و هەموو ناسنامەکان، لەو سیاسەت و پراکتیزەی کۆیلەکردن کە لەلایەن دەسەڵاتی دەسەڵاتدارەوە بە ناوی جۆراوجۆریانەوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

 

هاوپەیمانی نەدا لە ڕێگەی بەیاننامەکەوە پابەندبوونی خۆی بە فەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادی” و چالاکی هاوبەش و هاوپشتی ژنانی ناوچەیی و جیهانی دووپاتکردەوە، بە ئامانجی پەرەپێدانی خەبات لە دژی هەموو جۆرەکانی توندڕەوی و هەڵاواردن و سەرکوت و توندوتیژی بەرامبەر ژنان، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد خۆیان لە سیاسەتەکانی سەرکوتکردن، گۆشەگیری و لەسێدارەدان بەدوور بگرن و داوای لە ڕێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کرد، بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان سەبارەت بەو پێشێلکارییە ئاشکرایانەی کە لە ئێران ڕوودەدەن دژی ژنان و گەنجانی ئاواتەخوازی ژیانی ئازاد و شکۆمەندانە، بگرنەبەر.