هێزەکانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر چالاکییەکانی ژنان

ژنانی ئەفغانستان چوونە مەیدان و چالاکییەکانیان ڕێکخست بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان دژی هێزەکانی تاڵیبان، بەڵام هێزەکانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر چالاکییەکانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی دوو ساڵە تاڵیبان ئیدارەی ئەفغانستانی خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، کار، خوێندن، گەشتکردن بە تەنیا، دروستکردنی شوێنی کار و هەموو مافەکانی ژنانی قەدەغە کردووە و هەموو دەستکەوتەکانی ژنانی کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا گەورەترین گروپ لە کۆمەڵگەی ئەفغانستاندا، کە دژی تاڵیبان شەڕ دەکەن، ژنانن.

 

ژنان لە کابول چالاکییەکیان بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان و دژی دەسەڵاتی تاڵیبان ڕێکخست، بەڵام لەلایەن تاڵیبانەوە هێرشیان کرایەسەر و تەقەیان لەو ژنانە کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنەکانیش دەستبەسەر کران.