لە هەولێر ڕێڕەوی ڕۆیشتن تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروست دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، ڕێڕەوی ڕۆیشتن بۆ نابینا و خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر شۆستە و شەقامەكانی هەولێر دروست دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەرێمی کوردستان تا ئێستاش لە ڕووی ڕێگاوبان و خزمەتگوزارییەوە گرنگی نەدراوە بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە شوێنە گشتییەکانیشدا چ کەرتی حکومی بێت یاخود تایبەت زۆر بە کەمی ڕێڕەوی ڕۆیشتن دروستکراوە بۆ خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان.

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٤٦ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی رێڕەوی نابینا لەسەر شۆستەی شەقامەكانی شاری هەولێر.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پڕۆژەیە مەبەست لێی خزمەتكردن و ئاسانكاریی هاتوچۆیە بۆ نابینا و خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكان‌ بۆ ئەوەی سەلامەتیان پارێزراو بێت و بە ئاسانی بتوانن هاتوچۆ بكەن.


سەبارەت بە شوێنەکان وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، رێڕەوی نابینا لەسەر شۆستەی شەقامی شارەوانی تاوەكو چوارڕیانی نیشتمان و قەیسەری و قەڵات و شەقامی باتا خەرج دەكرێت.