چالاکوانانی شاری بۆلۆنیا هاوسۆزی خۆیان بۆ گەلی کورد دەردەبڕن

لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا بە بەشداریی زۆرێک لە دامودەزگا و بزووتنەوەکان بۆ نیشاندانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی کورد لە بەرامبەر ئەو هێرشە لەشکرکێشیانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان ئەنجامدرا، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری بۆلۆنیا لە ئیتاڵیا، یا باستا، ناوەندی کۆمەڵایەتی تپۆ، لاباس، ڤاگ، کراش، سیرکۆلۆ ئەنارکیکۆ بێرنێری ئی ڕێتێ جین ڕێپێوانێکی هاوسۆزیان  لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخست.

 

ئەو چالاکوانانەی لە گۆڕەپانی زانکۆدا کۆبوونەوە، پێش ڕێپێوانەکە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان لەسەر دیواری گەورەی گۆڕەپانی زانکۆکە نووسی و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرایەوە و ڕێپێوانیان کرد، هەروەها دروشمی "واز لە بۆردومانکردنی شۆڕشی ژنان بێنن" دروشمی سەرەکی ڕێپێوانەکەیان بوو.

 

چالاکوانان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکان و هەوڵی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستانیان شەرمەزار کرد.