فشارە خێزانی و دەروونییەکان کچان لە ئیدلب پاڵدەنێن بۆ ئەوەی لە خێزانەکانیان هەڵبێن

هەلومەرجی کۆمەڵایەتی، بە دابونەریتیشەوە، هەموو جارێک هەمان بابەت بەسەر ژنانی ئیدلبدا دەسەپێنن، دیارترینیان زیادبوونی بێسەروشوێنبوونی ژنان و کچانە لە تەمەنی سەرەتایی خۆیاندا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە یان زانیاری ئاماژەدان بە شوێنی خۆیان.

هەدیل عومەر

 

ئیدلیب- لە ئەنجامی فشارە خێزانی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، زۆرێک لە ژنان لە هەوڵێکدا بۆ دەرچوون لە واقیعی سەختیان و دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگەی دەوروبەر، ناچار دەبن هەڵبێن یان ون ببن.

 

لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، ڕوداینا عەلیق تەمەن ٣٢ ساڵ، ژنێکی ئاوارە و نیشتەجێی شاری ئیدلب، لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا دیارنەما، بەهۆی کێشەی خێزانی و فشارە بەردەوامەکانی خێزانەکەی بۆ ئەوەی دوو منداڵەکەی بەجێبهێڵێت و دووبارە هاوسەرگیری بکاتەوە.

 

دوعا ساغیری تەمەن ٢٨ ساڵ، هاوڕێی ڕوداینا عەلیق دەڵێت، ئاگاداری نیازی ڕوداینا عەلیق بووە بۆ هەڵاتن، دوای ئەوەی پێی وتووە براکانی ناچاری دەکەن منداڵەکانی بەجێبهێڵێت و گەنجێک قبوڵ دەکەن کە پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ کردووە، وەک چۆن لەم هەنگاوەدا هەڵهاتنی بە تاکە چارەسەری دۆزیەوە بۆ ئەوەی دوو منداڵەکەی لە بێ دایکی و بێ ماڵ و حاڵ بمێنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مامەڵە خراپەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن براکانیەوە لەگەڵیکراوە، دیارترین ڕۆڵی هەبووە لە پاڵنانی ڕوداینا عەلاق بۆ ئەوەی بیر لە هەڵهاتن بکاتەوە لە خراپتربوونی واقیعی کۆمەڵایەتی و دەروونی.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا، ڕەعیدە کەیالی تەمەن ٢٩ ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی دێر حەسەن، لەئەنجامی ناکۆکی هاوسەرگیری و فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بێسەروشوێن بوو کە وای لێکرد ماڵەکەی بەجێبهێڵێت و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵبێت.

 

دایکی، غەدیر ئەلحەسەن تەمەن ٤٨ ساڵ دەڵێت، هەموو هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی کچەکەیان سەرکەوتوو نەبوو، بەتایبەتی کە هیچ ئامرازێکیان نەپاراستووە بۆ گەڕان بەدوای کچەکەیان لە نەخۆشخانەکان و بنکەکانی پۆلیس و دادگاکان و پەیجەکانی سۆشیال میدیا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکەی بەدەست توندوتیژییەکانەوە دەناڵێنێت لەئەنجامی لێدان و توندوتیژی بەردەوامی هاوسەرەکەی، ئەمەش وایکردووە ماڵەکەی بەجێبهێڵێت، دوای ئەوەی باوکی بیرۆکەی جیابوونەوەی ڕەتدەکاتەوە و ناچاریکردووە بگەڕێتەوە بۆ لای هاوسەرەکەی، غەدیر حەسەن خەم و ئازارەکانی بۆ کچەکەی ناشارێتەوە، کە چیتر چارەنووس و بارودۆخی نازانێت و ئایا لە ژیاندایە یان نا.

 

دیاردەی دیارنەمانی ژنان لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەئەنجامی زۆرێک لە هۆکارەکانی پەیوەست بە هاوسەرگیریی زۆرەملێ و توندوتیژی بەردەوام و کێشەی خێزانی و هاوسەرگیری کە پاڵ بە ژنانەوە دەنێت بۆ بڕیاردانی لەو جۆرە لە غیابی بژاردەی بەردەستیان.

زەهرا عەبدولقادر تەمەن ١٩ ساڵ، ناوێکی ساختە و ئاوارە و نیشتەجێی کەمپەکانی شارۆچکەی ئاتمێه لە ئیدلب، لە دۆخێکی باشتردا نەبووە لە چاو ئەوانەی پێش خۆی، لە کاتێکدا بە هەمان شێوە ناچار بووە لە دەستی ئامۆزاکەی هەڵبێت، کە دایک و باوکی ناچاریان کردووە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات.

فاتیمە ئەلڕەحمون تەمەن ٢٥ ساڵ کە خزمی زەهرا عەبدولقادرە، باس لەوە دەکات کە بەردەوام لێدان و توندوتیژی لە لایەن خێزانەکەیەوە بەرکەوتووە، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەری و هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی قبوڵ بکەن، بۆیە ناچار بووە دوو ڕۆژ پێش هاوسەرگیرییەکەی ڕابکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانەکەی هەواڵی دیارنەمانی ئەو کچەیان شاردۆتەوە، لەکاتێکدا گەڕانەوەی نزیک بوو لە مەحاڵ، بەتایبەتی دوای ئەوەی براکانی بەنیازی کوشتنی بوون بە بیانووی "شەرەف"، لە ئەگەری دۆزینەوەی، وەک پابەندبوون لەگەڵ دابونەریتە کۆمەڵایەتییە باوەکانی ناو خێزانەکەی کە سروشتی خێڵەکییان هەیە.

 

لای خۆیەوە چالاکوانێکی بواری بەهێزکردنی ژنان، ڕەبیعە ئەلخەتیب تەمەن ٣٥ ساڵ پێی وایە دیارنەمان و هەڵهاتنی ژنان لە بارودۆخی ژیان و دەرونی خۆیان، ئاماژەیە بۆ زاڵبوونی کۆمەڵگەیەکی پەرچەکرداری بەسەر ئەو ژنانەی کە خۆیان بە ناچاری دەبیننەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی لەو جۆرە بنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکانی گەشەکردنی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی خێزانی و هاوسەرگیری کە دەبێتە هۆی فشاری دەروونی کە بە دەرچوون لە ماڵەوە کۆتایی دێت، ئەمە جگە لەوەی بارودۆخی سەختی ژیان و ئابووری و ئەو دۆخە ناسەقامگیرییەی کە ژنان ئەزموونی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەبوونی مافەکانی ژنان لە دادگاکانی دادوەری و کۆمەڵگەی ناوخۆیی، ڕەگی سەرەکی زۆربەی ئەو کێشە و دیاردانەیە کە ژنانی ئیدلب تووشی ئازار دەکەن.

 

ڕەبا ئەلخەتیب ڕوونیشیکردەوە کە بەشێوەیەکی دروست کاراکردنی ناوەندەکانی بەهێزکردنی ژنان و دامەزراوەکانی پاڵپشتی و داکۆکیکردنی ژنان، ئەم دیاردانانە زۆر کەمدەکاتەوە کە لەماوەی یازدە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی شەڕەوە بەرهەم هاتوون.