لافاو بووەهۆی گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنی دەیان کەس

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا گیان لەدەستدانی ١٩ کەس و چۆڵکردنی ٧٠ هەزار کەسی دیکەی لە ئەنجامی لافا و بومەلەرزە ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوودانی لافاو و بومەلەرزە، لە ئەندەنوسیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و نزیک بنی ڕووبارەکان کە ملیۆنان کەس تێیدا دەژین ڕوویدا، بووە هۆکاری ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ماڵەکانیان، هەروەها گیان لەدەستدانی منداڵ و ژنان.

 

بارانبارینی بەخوڕ کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا باریوە، لافاو و زەوی لەرزینی لە پارێزگای سوماترای ڕۆژئاوا لە ئەندەنوسیا دروستکردووە، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ١٩ کەس گیان لەدەستبدات و حەوت کەسی دیکەش بێسەروشوێنبن.

 

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە بەرواری ٩ی ئادار ڕایانگەیاند، لافاوەکە زیانی بە ٧٠٠ ماڵ و دەیان پرد و خوێندنگە و ٢٨٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی گەیاندووە، ئەمە جگە لە چۆڵکردنی زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە حەوت پارێزگادا.

 

بەرپرسانی دەزگای فریاگوزاری ئەندەنوسیا ئاماژەیانبەوەکرد، تائێستاش بەبەشداری ١٥٠ فریاگوزاری ڕزگارکەر بەدوای ونبووەکاندا دەگەڕێن، لەکاتێکدا بومەلەرزەکە ئاستەنگی لەکارەکانیان دروستکردبوو، هەروەها تیمەکانی فریاگوزاری توانیان حەوت تەرم لە گوندی 'کۆتۆ' دەربهێنن، لافاوەکە بووە هۆی ئەوەی ٤٦ هەزار کەس بەرەو پەناگە کاتییەکانی حکومەت هەڵبێن، چونکە ٢٠ هەزار ماڵ ژێرئاوکەوتبوون.