ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتیدا ٪٥٠ی تێنەپەڕاندووە

بە پێی داتاکان تا کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ هیچ بازنەیەک ڕێژەی بەشداریکردن ٪٥٠ی تێنەپەڕاندووە

ناوەندی هەواڵ

 

پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لە بەیانی دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاستەوخۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکات و 

دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.

 

بەپێی یاسای کۆتای ژنان لە هەر خولێکی پەرلەمانی هەرێمدا دەبێت ٣٠٪ کورسییەکانی پەرلەمان بۆ ژنان بێت، لەم هەڵبژاردنەشدا، کە کۆی گشتی کورسییەکان ١٠٠ دانەیە، ژنان دەبێت ٣٠ کورسییان هەبێت.

 

١٣٦ لیست و هەزار و ١٩١ بەربژێر خۆیان بەربژێر کردووە، کە لە ژمارەیە تەنها ٣٦٨ بەربژێری ژن هەن، بە پێی ڕیزبەندی بەم شێوەیەیە:

هەولێر، ١١٨ ژن (٢٩.٩٪)

سلێمانی، ١٦٢ ژن (٣١.٠٤٪)

دهۆک، ٦٦ ژن (٢٩.٢٪)

هەڵەبجە، ٢٢ ژن (٤٠.٧٪) .

 

بە پێی داتاکان تا کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ هیچ بازنەیەک ڕێژەی بەشداریکردن ٪٥٠ی تێنەپەڕاندووە، بەشداربوونی دەنگدەرانیش بەم شێوەیەیە؛

 

تاوەکو کاتژمێر ١٢، ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی ٪٢٠ بووە.

تاکاتژمێر ١٢:٠٠ لە گەرمیان ٪٣٩ی خەڵک دەنگیان داوە.

لە پارێزگای هەڵەبجە تا کاتژمێر ١٢:٠٠ رێژەی دەنگدان ٪٣٤ بووە.

هەولێر ٪٣٤

سلێمانی ٪٢٩

 

ڕێژەی دەنگدانی بەشێک لە شارۆچکە و شارەدێکانی بازنەی دهۆک تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ؛

دهۆک ٪٣١

شارۆچکەی ئامێدی  ٪٣٩
شارەدێی چەمانکێ ٪٤٠
شارەدێی سەرسنکێ ٪٣٧
شارەدێی بامەڕنێ ٪٣٩
شارەدێی دێرەلوک ٪٣٨
شارەدێی کانی ماسێ ٪٤٤
شارەدێی شیلادزێ ٪٣١
شارەدێی سیرێ ٪ ٣٥