٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی دەستگیرکران، ١٢ دیکەش بێسەروشوێن بوون

کۆمەڵەی زیندانیانی فەڵەستینی ڕایگەیاند لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون، هەروەها ١٢ ڕۆژنامەنووسیش بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی زیندانیانی فەڵەستینی بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بەو ڕۆژنامەنووسانەی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم لە کەرتی غەززە لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرابوون، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە جگە لە کوشتنی هێزەکانی ئیسرائیل، هەڕەشە و دەستبەسەرکردن و دەستبەسەرداگرتن لە دژی گەلی فەڵەستین زیادی کردووە.

 

80 ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون، دیاری کرا کە ٤٩ کەسیان هێشتا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەرن، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەم دواییانەدا ڕۆژنامەنووسان بە ناوەکانی بیلال تاڤیل و مەحمود فەتفەتا لە حەلیل دەستبەسەرکراون، پڕۆسەی دەستگیرکردنیان تا ٩ی حوزەیران درێژکرایەوە بە بیانووی تەواوکردنی لێکۆڵینەوە.

 

پێنج ژن بە بیانووی جیاواز دەستگیر کراون

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە کۆی ٤ ڕۆژنامەنوسی دەستبەسەرکراو، ئیحلاس سەڤاڵها، بوشرە تاڤیل و ئیسما هاریش، لە زیندانی ئیداری دەستبەسەرە، بەڵام ڕۆژنامەنووس سومەیە جاوابیراش لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە.

 

12 ڕۆژنامەنووس بە ناچاری بێسەروشوێن بوون

 

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە گوایە ١٢ ڕۆژنامەنووس لە غەززە بێسەروشوێن بوون، زۆربەیان لە ١٦ی ئەم مانگە لە کاتی هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەی شیفا کە ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، دەستگیر کراون، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئیسرائیل دەستبەسەرکردنی کارگێڕی وەک بیانوویەک بۆ هەبوونی فایلێکی نهێنی بەکاردەهێنێت، بەڵام جەخت لەوە کراوەتەوە کە بۆ کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی چالاکییەکانی ئەندامانی ڕۆژنامەگەری بەکاردەهێنرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، ئەندامانی ڕۆژنامەگەری ڕووبەڕووی هەموو جۆرە سزایەک دەبنەوە وەک ئەشکەنجەدان، برسێتی، ئەو تاوانانەی لە بواری تەندروستیدا ئەنجام دەدرێت، داوا کرا کە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەرەتا بەرپرسیارێتی خۆیان لە دۆسیەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون و دەستیان بەسەردا گیراوە، جێبەجێ بکەن.

 

بەهۆی ئەو ململانێ بەردەوامە لانیکەم ١٥ هەزار و ٣٢٨ منداڵ، ١٠ هەزار و ١٧١ ژن، کە ٣٦ هەزار و ٤٣٩ فەڵەستینی بوون، گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٨٢ هەزار و ٦٢٧ کەسیش لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە برینداربوون.