لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەلدا ڕۆژی واژۆ کردن بەڕێوە دەچێت

لە دووەمین ساڵەی تیرۆرکردنی ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووس نەگیهان ئاکارسەلدا، بە پێشەنگایەتی ژنان ڕۆژی واژۆکردن بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری ئیستەنبوڵ بۆنەیەکی واژۆکردنی پەرتوک بۆ ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس بەڕێوە دەچێت، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەلایەن میتی تورک و بە هاوکاری سیخوڕی ناوخۆیی تیرۆر کرا.

 

لەو بۆنەیەدا کە بە سەرپەرشتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا-مەکەگە و ناوەندی ژنان و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد-تەژەئە بەڕێوە دەچێت، کە تیایدا پەرتوکی "بۆنی زەوی"ی ناگیهان ئاکارسەل، لەلایەن سیاسەتمەدار سەباحەت تونجەلەوە واژۆ دەکرێت.

 

ئەم چالاکییە لە ٤ی تشرینی یەکەم، هاوکاتی ڕۆژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت.