بۆ ڕۆژی ١٠ەیەم داگیرکاریی تورکیا ژێرخان و ناوەندە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج

بە ئامانجکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە بۆ ڕۆژی ١٠یەم لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە بەردەوامە و دەیان منداڵ گیانیان لەدەستدا و بریندار بووم، لانیکەم هەشت هەزار منداڵیش لە خوێندن بێبەش بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

  هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد و ژێرخان و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج، ئەم هێرشانە بەدەیان قوربانی لێکەوتەوە، لەنێویاندا شەهید و بریندار هەن، جگە لەوەش زیانێکی ماددی بەرچاو لە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت کەوتووە.

 

زنجیرە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا کە لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد، تا ١٠ی مانگ بە ٣٠٤ هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە ناوچە جیاجیاکاندا، زیاتر لە ٢٢٤ شوێنی کردە ئامانج، لەوانە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی بەنزین و نەوت و موڵکی مەدەنی، هەروەها هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە هەبووە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانیکەم ٤٧ کەس و برینداربوونی لانیکەم ٥٥ کەسی دیکە.

 

بەهۆی هێرشەکانەوە، ٧ وێستگەی کارەبا لەکارکەوتن، ٤ وێستگەی کۆکردنەوەی ئاو زیانیان بەرکەوتووە، ١٢ دامەزراوەی نەوتیش لە خزمەتگوزاری دەرچوون، ٢ نەخۆشخانە کراونەتە ئامانج، نزیکەی ٤٨ قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش وایکردووە لانیکەم هەشت هەزار و ٤٥٦ خوێندکار لە خوێندن بێبەش ببن.