دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کامپی مەخموور

حکومەتی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ٩:٣٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی کامپی ئاوارەکانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور کرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر ئەو هێرشە نییە و ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ئایشە محەمەد ئەحمەد بریندار بوو.

 

حکومەتی تورکیا پێشتر لە ٧ی تشرینی یەکەم مزگەوتی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور کردە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون.