هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی دەرسیم نورهایەت ئاڵتون ئازاد کرا

نورهایەت ئاڵتون، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی دەرسیم، دوای ٧ ساڵ و ٥ مانگ زیندانی لە زیندانی قەندیرا ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

نورهایەت ئاڵتون، هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم لە پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا قەیوم لە شوێنی دانرا و زیندانی کرا، ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو.

 

دوای ٧ ساڵ و ٥ مانگ لە زیندان، نورهایەت ئاڵتون لە زیندانی کۆجالی ژمارە یەک جۆری F ئازاد کرا و لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازاد-تەژەئە، پێشەنگەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی، نوێنەرانی دەم پارتی و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی، ئەندامانی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێرسین عەلی بۆزان، هاوڕێ و بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

 

"ئازادی فیزیکی گرنگ نییە"

نورهایەت ئاڵتون لە کورتە وتارێکیدا بۆ ئامادەبووان وتی: دەرچوونم خۆشە، بەڵام دڵم لەلای هاوڕێکانمە کە لە زینداندا ماونەتەوە، ڕۆحی ئێمە لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک ئازادە، ئازادی جەستەیی گرنگ نییە.

 

نورهایەت ئاڵتون لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا چووە لای خێزانەکەی لە ئەنقەرە.