دەفەگە: لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٥ڕۆژنامەنووس سزای ١٧ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات "دەفەگە" ڕاپۆرتی "پێشێلکاریی مافەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد کە ١٥ڕۆژنامەنووس سزای ١٧ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات ڕاپۆرتی مانگی تشرینی خۆی سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی ڕۆژنامەنووسان و نادادپەروەری دژی ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی دەفەگە:

١٥ڕۆژنامەنووس بە گشتی بە ١٧ساڵ و ٥مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

٨ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کران.

٨ ڕۆژنامەنووس دۆسیەی یاساییان بەرامبەر کرایەوە.

١٤ ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی نوێ کرانەوە.

٧٩ ڕۆژنامەنووس کە پێشتر دۆسیەکانیان کراوەتەوە، دادگایی کردنیان بەردەوامە.

٩١ ڕۆژنامەنووس لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

٩ ماڵپەڕ داخران و دوو هەزار و ٦١ مەڵپەڕی دیجیتاڵ ڕاگیران و غەرامەی ئیداری بەسەر پێنج بڵاوکراوەدا سەپێنران.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی سونەر یاڵچین، شەعبان سەڤینچ، ئەسڵی ئایدین تاشباش، ڕۆشەن چاکر، باتوهان چولاک و یاڤوز ئۆغهان کراوە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵدا ئاماژە بە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو کراوە.

 

هەروەها لە مانگی تشرینی دووەمدا، دۆسیەیەکی نوێ لە دژی ئۆزنور دەگەر بەڕێوەبەری ژن نیوز و عوسمان ئاکن هەواڵسازی پێشووی ڕۆژنامەی یەنی یاشام کرایەوە.

 

هەروەها زیانەکان سەبارەت بە پشکنین بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن بەردەوامە. لە هەمان کاتدا ٥٩کەسی ڕۆژنامەی حوڕییەت بە "هۆکاری ئابووری" دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە.

 

دەفەگە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند؛ هەرچەندە لە مانگی تشرینیدا  لە چوارچێوەی پرۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە تورکیا پێشهاتی گرنگ ڕوویانداوە، بەڵام لێدوانی ئاژاوەگێڕانە و بەئامانجگرتنی تاک و دامەزراوەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. ئێمە ئەم پێشێلکاریانە دەبینین و قبووڵی ناکەین. وەک لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە پشتگیری لە پرۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەکەین و داوا لە هەموو کەسێک دەکەین خاوەنداری لە ڕۆژنامەنووسانی ئاشتی بکەن بۆ ئەوەی بەم پرۆسەیەوە تورکیایەکی دیمۆکراتیک بنیات بنێین."