ژنانی دێرسیم قەیوم ڕەتدەکەنەوە
ژنانی دێرسیم ڕایانگەیاند قەیوم قبوڵ ناکەن و وتیان: قەیوم درێژەپێدەری جینۆسایدە و درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.
مەدینە مامەدئۆغڵو
ئامەد- کاردانەوەی گەل لە دژی دانانی قەیوم بەردەوامە، بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی لە ٣٠ی تشرینی دووەم دەستگیرکرا، ژنانی دێرسیم کە دەیانوت ئیرادەیان پێشێل کراوە، داوای زیادکردنی خەباتیان کرد، ئەو ژنانە قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتیان: لە خزمەتی هاوسەرۆکانی شارەوانیمان ڕازین و لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانیمان دەبین.
"قەیوم دەبێتە هۆی کۆچکردن"
نازلی چەلیک ئۆز ئاماژەی بەوەکرد، وەک هاوڵاتییەک کە لە هەڵبژاردندا دەنگیان داوە، پاڵپشتی خۆیان کردووە و بەو هۆیەوە قەیومەکانیان ڕەتکردووەتەوەو وتی: شاهیدی سەختییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بووم، من وەک دێرسیمییەک ئەم نادادپەروەرییە قبوڵ ناکەم، لەگەڵ هاوسەرۆکانی ئیرادەی گەلی دێرسیمداین، ئیرادەی گەلی دێرسیم لای هاوشارەوانەکانیانە، ئەم گەلە هاوسەرۆکی شارەوانی خۆی هەڵبژارد، دێرسیم شوێنێکە کە لە شوێنەواری ٣٨ بەرخۆدان و خەباتی سەید ڕەزاوە سەرچاوەی گرتووە، لێرە دەژین و ئەم ڕۆح و باوەڕییەوە دەژین، ئەمەیە لە پشت بەربەستەکانەوە لەو ڕۆژەی قەیوم داندرا ئێمە نادادپەروەری قەیومەکان قبوڵ ناکەین. دێرسیم هی ئێمەیە، بە هی ئێمەش دەمێنێتەوە، کاتێک سەیری دەکەین، کۆچێکی جددی لە شارەکەدا هەبووە کاتێک قەیوم لە سەرەتادا داندرا، بە لەناوبردنی مافی قسەکردن لە ڕێگەی قەیومەکانەوە، شوێنی ژیانی گەل سنووردار دەکەن، ئەم نادادپەروەرییە بە دڵنیاییەوە کۆتایی دێت و بەهار دێت، بۆ ئەمە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان.
"گەل سەرەڕای فشار شارەوانی وەرگرت"
نورشاک یەشیل ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوودەدات بێ یاسای یەکەم نییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە ساڵی ٢٠١٦شدا لەم دۆخەدا ژیاوین، ئەم کەسانە کاری شارەوانییان بینی. هاوسەرۆکی شارەوانی لە دەرفەتێکی زۆر دەگمەندا خزمەتی گەلی کرد، خەڵک زۆر تووڕەن بەرامبەر حکومەت، کاتێک سەیری دەکەین، دەبینین هیچ ماندووبوون و ئیرادەیەک نییەم وتمان لە پرۆسەکەدا قەیوم نابێت دابندرێت بەڵام بەداخەوە هۆشیاری هەمان ئاگاییە، ئێمە وەک گەلێک قەیوم و سەپاندن قبوڵ ناکەین، دەیانەوێت بەو بڕیارانە گەل بترسێنن، کاتێک ئەمڕۆ سەیری دەکەین، دەبینین خەڵک چیتر لەو سیاسەتانە ناترسێت، گەلی دێرسیم لە بەرامبەر هەموو زوڵم و ستەمێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەبەرامبەر ئەو فشارانەدا گەل ئیرادەی خۆی دەبێت، مرۆڤەکان ئیتر نایانەوێت هەمان شت بژین، ئەم دڕندەییە کۆتایی نایەت ئەگەر ئێمە هەڵنەستین، هەموو شتێک لە بەرخۆدانەوە دەست پێدەکات، با گەل ئیرادەی خۆی هەبێت، بەربەستی کۆنکرێتیمان بینی، نابێت گەل ئەم شارەوانییە قبوڵ بکات.
"قەیوم لە قڕکردن جیاواز نییە"
شەنای کولباک بەبیری هێنایەوە کە ئەوان پێشتر دەیانزانی قەیوم چی دەکات و وتی: ئیرادەی ئێمەیان لەناوبرد و کارەکانمانیان دزی. ئەم دۆخە جگە لە دزی هیچی تر نییە، چونکە ئێمە کار دەکەین و دواتر دێین و دادەنیشین، بێگومان دژی دەوەستینەوە، تا مافەکانمان دەست دەکەوێت تێدەکۆشین، لەگەڵ گەل دەبین، بە قەیوم ناتوانن سروشتی ئێمە لەناو ببەن، ژیانمان دەکەوێتە مەترسییەوە، کەس ناتوانێت بە پارزیار دەربچێت، ئەمە لە جینۆساید زیاتر نییە. سەد ساڵە لە ئەم سیاسەتە جینۆسایدانە دەژین، دەیانەوێت بمانترسێنن و بمانخەنە ژێر فشارەوە، بەم فشارە ناتوانن ستەممان لێ بکەن، بە هەر شێوەیەک بێت بەرەنگاری دەبینەوە.
"گەل دەبێت تێبکۆشن"
گوڵسەرەن گولەر ئاماژەی بەوەدا، جارێکی دیکە نادادپەروەری بەرامبەر بە گەل کراوەو وتی: جارێکی دیکە نادادپەروەرییەک بەرامبەر بە گەل کرا، هیچ پێناسەیەکی تر بۆ ئەمە نییە، گەلی دێرسیم دەبێت ئیرادەی خۆیان بپارێزن، مافی دەنگدان و هەڵبژاردنمان دەوێت،هاوسەرۆکانی شارەوانیمان دەوێت، لەگەڵ گەل پێکەوە دژی ئەم نادادپەروەرییە وەستاوین، هەرچییەک ڕووبدات، گەل دەبێ خەبات بکات، ئێمەش وەک گەلی وان دەبێت تا ئێوارە تێبکۆشین، ئەم پرۆسەیە ناتوانێت تا کاتێکی نادیار بەردەوام بێت، من وەک هاوڵاتییەک ناتوانم بچمە ناو شارەوانی چونکە مافەکانمان لێسەندرایەوە.
"بە بەربەستی کۆنکرێتی خۆیان بە ڕەوا دەبینن"
لەیلا جۆشکون وتی: ئەوان باوەڕیان بە هێزی خۆیان هەیە و هەوڵدەدەن کۆچ بە گەل بکەن، بە بەربەستی کۆنکرێتی ئاستەنگی بۆ هاوڵاتی دروست دەکەن، ئێمە باوەڕمان بە گەلەکەمان هەیە، ئەگەر پێکەوە ڕاوەستین قەیوم لادەبەین، دێرسیم هی گەلەکەمانە. ئەم شوێنە خاکی ئێمەیە، شوێنی خۆمانە و هیچ گۆڕانکارییەکمان ناوێت، ئەم گەلە هاوسەرۆکی شارەوانی خۆی هەڵبژارد، کەس ئەم گەلەی ناچار نەکرد لەسەر ئەو کورسییە دابنیشێت، بە ماندووبوونیان سەرکەوتن، ئەم دڕندەییە ساڵانێکە بەردەوامە، گەنج لە ژێر ستەمدایە، گەل لە ژێر فشاردایە، کەس ناتوانێت هیچ بکات، گەلی دێرسیم بەهێزن، ئێمە باوەڕمان بەم گەلە هەیە، کەس ناتوانێت ئێمە لێرە دەربهێنێت.