مامۆستایانی هونه‌ر به گرنگیه‌وه له وانه‌ی هونه‌ر ده‌ڕوانن
لە نزیک گوندی ته‌په سه‌وز لە شاری هەڵەبجە یهكەمین سیمپۆزیۆمی هونه‌ری به ناوی "له پاییزدا ڕه‌نگی ئاشتی ده‌چنینه‌وه" ساز كرا، کە مامۆستایان بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن بۆ زیاتر پتەوبوونی بواری هونەری.
هەڵەبجە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی هونه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه چالاکییەکی هونەری بە ناوی "له پاییزدا ڕه‌نگی ئاشتی ده‌چنینه‌وه" بۆ مامۆستایانی هونه‌ری شێوه‌كار و په‌یكه‌رساز و میوزیسیان ڕێكخست و لە سروشتدا مامۆستایان کارە هونەرییەکانیان بەرجەستە کرد.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌لسوم سه‌باح، مامۆستای هونه‌ر، وتی: چالاكییه‌كه‌مان چالاكیه‌كی نمونه‌ییه و ئه‌گه‌ر ساڵانه ئه‌م چالاكیانه به‌رده‌وام بێت واده‌كات مامۆستایان په‌یوه‌ندی هونه‌ریان زیاتر پته‌و بێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌ناو مامۆستایان زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات پێدانی زانیاری بە خوێندکاران زیاتر بێت، چونکە وانەی هونەر وانەیەکی گرنگە و دەکرێت بەم چالاکیانە گڕوتینی زیاتری پێبدرێت.
ئه‌زهه‌ر ڕەحمان، مامۆستای هونه‌ر باسی له‌وه كرد ئه‌م جۆره چالاكییانه واده‌كات مامۆستایان یه‌كتر بناسن و هاوكاری یه‌كتر زیاتر ده‌بێت، په‌یوه‌ندی دروست ده‌كرێت.
جێی ئاماژەیە له سیمپۆزیۆمی پایزی هەڵهبجەدا زیاد له ١٠٠ مامۆستا به‌شدار بوون و تاوه‌كو چواری ئێواره به‌رده‌وام بوو