لە مەخمور یادی شۆڕشگێر، زەینەب ئەردەم کرایەوە

شۆڕشگێڕ زەینەب ئەردەم (ژیان) کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە هێرشی پارتی دێموکراتی کوردستان گیانی لەدەستدا، لە ٢٩مین ساڵیادی دا بە ڕێوڕەسمێک لە کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی- مەخموور یادی کرایەوە.

مەخموور

 

شۆڕشگێڕ ژیان (زەینەب ئەردەم) لە ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٥ لە کامپی ئەتروش لە ئەنجامی تەقەی پارتی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد، لە ٢٩مین ساڵڕۆژی گیان لەدەستدانی لە کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی- مەخموور یادی بەرز ڕاگیرا. مەراسیمەکە لە سازی ماڵباتی شەهیدان و بە ئامادەبوونی دانیشتوانی کامپەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو. دوای ڕێزلێنان، بێریڤان ئیشلەک بە ناوی ئەکادیمیای شەهید ژیانەوە قسەی کرد.

 

"پێویستە خاوەنداری لە تێکۆشان و بەرخۆدانی پێشەنگەکانمان بکەین"

بێریڤان ئیشلەک، لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: هەموو شەهیدێک بۆ هێز و هێڵی ئازادییە. هەڤاڵ ژیان لە کاتی دەربەدەریدا بۆ کامپی ئەتروش ، ئەو سیستەم و دەسەڵات و کۆمەڵایەتیکردنەی کە دروستی کرد، تا ئەمڕۆش بەردەوامە. هەڤاڵ ژیان لە دژی هێرشەکانی سەر گەلی کورد تێکۆشان و خۆڕاگرییەکی گەورەی کرد و بوو بە پێشەنگ بۆ گەل. پارتی دیموکراتی کوردستان  ئێستاش ئەو هێڵە خیانەتەی کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە هاوکاری دەوڵەتی تورک ئەنجامی دابوو، جێبەجێ دەکات. پارتی دیموکراتی کوردستان لە خیانەتەکەیدا بەردەوامە. پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی تێکدانی یەکڕیزی و ئیرادەی گەلی کورد دەدات. بەڵام گەلەکەمان بە ئیرادە و پەروەردە و هێزی جەوهەری خۆی بەرەنگاری ئەو هێرشانە بووەوە. خۆڕاگری و تێکۆشانی گەلی کورد ئەمڕۆش بە هەمان شێوە بەردەوامە. ئێمە وەک خەڵکی کامپەکە بە کارەکانمان درێژە بەو میراتە دەدەین کە هاوڕێی ژیان، بۆمان بەجێی هێشتین. پێویستە پشتگیری لە تێکۆشان و بەرخۆدانی پێشەنگەکانمان بکەین و ببینە شوپێنەری ڕێبازەکەیان”.

 

دوای وتارەکە، کەسانێک کە شۆڕشگێر ژیانیان دەناسی، باسیان لە خەبات و بەرخۆدانی ئەو کرد و کۆرتە فیلمێک لە سەر ژیان و تێکۆشانی شۆڕشگێر ژیان نمایشکرا.

 

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهیدان نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.