بکوژی نارین گۆران دۆزرایەوە
نەوزات بەختیار، کە دەڵێت تەرمی نارین گۆرانی فڕێداوەتە ناو ڕووبارەکەوە، دەستگیر کرا.
ناوەندی هەواڵ
دوای دۆزینەوەی تەرمی نارین گۆرانی ٨ ساڵ، زیاتر لە ٢٠ کەس وەک تۆمەتبار دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدرا، نەوزات بەختیار یەکێک بوو لە تاوانبارەکان و لە دادگای ئامەد لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا و دانی بە تاوانەکەیدا نا.
لە دانپێدانانی نەوزات بەختیاردا لە دادگای ئامەد، ئاماژەی بەوەدا، کە نارین گۆرانی ٨ی کوشتووە و خستوویەتییە ناو ڕووبارەکەوە، دوای دانپێدانانەکەشی، کە نزیکەی ٥ کاتژمێری خایاند، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەستی منداڵێک" لەگەڵ داواکاری دەستگیرکردن، ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ئاشتی کرا.
دەسەڵاتی دادوەری لە چوارچێوەی هەمان تاواندا بڕیاری دەستگیر کردنی نەوزات بەختیاری دەرکرد.
جگە لەوەش داواکاری گشتی ئامەد لێکۆڵینەوەی لە بارەی خوشکی نارین گۆران، تولین گۆران کە لە ساڵی ٢٠١٩دا گیانی لەدەستداوە، دەستیپێکردووە.
تەرمی نارین گۆران تەمەن ٨ ساڵان لە ٢١ی ئاب لە گەرەکی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزان سەر بە ئامەد بێسەروشوێن بوو، لە دواتردا لەسەر ڕووباری ئەگەرتووتماز کە دوو کیلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە، دۆزرایەوە.