کۆنگرەی ستار خولێکی پەروەردەیی بۆ ژنانی عەرەب لە تل تەمر کردەوە

بە ئامانجی پەروەردەکردنی ژنان و بنیادنانی ژنانی خوێندەوار و خێزانێکی دیموکراسی، کۆنگرەی ستار خولێکی پەروەردەیی بە ناوی شەهید ڕۆژبینی عەرەبی بۆ ژنانی عەرەب لە تل تەمر لە کانتۆنی جەزیرە کردەوە.

تل تەمر

 

کۆنگرەی ستار خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئازاد و دادپەروەر دەکات و ژنان ڕێک دەخات، بۆ ئەوەی بتوانن خەباتێکی هاوبەش لە دژی ئایدۆلۆژیای باڵادەستی پیاوان ئەنجام بدەن، کۆنگرەی ستار لە تل تەمر لە کانتۆنی جەزیرە دەستی بە پەروەردە بۆ ژنانی عەرەب کرد.

 

هیام یوسف، ئەندامی دەستەی کۆنگرەی ستار باسی لەو پەروەردەیە کرد و باسی لەوەشکرد، ئەو سەردەمەی کە بۆ ژنانی عەرەب کرایەوە بەناوی شەهید ڕۆژبین عەرەبەوە ناوی لێنراوە و باسی لە پەیامەکانی ڕۆژبین عەرەب کرد و دەڵێت: ڕۆژبین وتی 'ژیان بەبێ ژن بوونی نییە، چونکە ئەوانەی بەختەوەرییان بۆ جیهان هێنا ژنن"، بە پێویستی زانی پێش هەموو شتێک خۆمان ئازاد بکەین چونکە ئەمڕۆ ژنان بارگرانییەکی زۆر قورس و بەرپرسیارێتییان لەسەرە لێرەدا هەڵوێستێکی هاوبەش و خەباتی ژن و پیاو پێویست بوو بە پێویستی زانی ماوەی خوێندنی تایبەت بۆ ژنانی عەرەب بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەر بۆ کێشەکانی ئێستا بدۆزنەوە.

 

"ئەو ژنانەی کە هێشتا بە ئەقڵی پیاوان بیردەکەنەوە پێویستیان بە تێکۆشانە"

هیام یوسف جەختی لەسەر ئەو ژنانە کردەوە کە بەشداری یەکەم ڕۆژی پەروەردەکەیان کرد و وتی: تا ئێستا بەشێکی زۆر لە ژنان هەن کە بە ئەقڵیەتی پیاوان قسە دەکەن و بیر دەکەنەوە، ئەم دیاردەیە بە تایبەتی لە گوندەکانی دوور لە شارەوە هەستی پێدەکرێت، هۆکارەکەی کاریگەری بەرزی نەریت بووە و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی پیاوانیان بەسەر خۆیاندا قبوڵ کردووە هەر بۆیە پێویستی بە زیادکردنی ئەو جۆرە قۆناغانە هەیە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ململانێیەکی ڕاستەقینە لە دژی ئەو ئەقڵیەت و دابونەریتە بکەن.

 

"گرنگە هاوسەنگی لە نێوان تێڕوانینی ژناندا هەبێت"

هیام یوسف ئاماژەی بەو بۆچوونانە کرد کە لە پەروەردەکەدا باسیان لێوەکرا و وتی: لە یەکەم ڕۆژدا نزیکەی ٧٧ ژن ئامادەبوون، ژنانی گەنج و ژنانی بەتەمەنیش هەبوون، بۆچوونی ئەرێنی و نەرێنی زۆر هەبوون، بەڵام ئێمە ویستمان هاوسەنگییەک لە نێوان ئەم بۆچوونانەدا دروست بکەین، بەراوردکردنی هەموو بۆچوونەکان بۆ ئەوەی ڕوانگەیەکی گونجاو دەربچێت، بۆیە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر ژنانی گەنجی ئەمڕۆ نەبێت، هەوڵ دەدەین هەمووان پەروەردە بکەین.

 

"ئامانج بنیادنانی خێزانێکی دیموکراسییە"

هیام یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن ژن بە بیرکردنەوەی ژنانە دروست بکەن، لەکۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: بەشێک لە ژنان هەیە کە هێشتا بە ئەقڵیەتی پیاوانە مامەڵە دەکەن، بەڵام ئامانجەکانمان لەو قۆناغانە ئەوەیە کە ژنان یەکتر بناسن، وەک ژنێک بەشداری لە بڕیاردان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ژنان بکەن هەروەها دەمانەوێت خێزانێکی دیموکراسی و ژنانی زانا بنیاد بنێن.

 

ڕۆژبین عەرەب کێیە؟

ڕۆژبین لە ساڵی ١٩٧٢ لە بنەماڵەیەکی عەرەب لە بەیروت لە دایکبووە، ڕۆژبین دوای ئەوەی لە ژێر کاریگەری گەریلاکانی ڕزگاریخوازی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دوای ناسینی سروشتی خۆی، بە توندی پەروەردەی دەکات لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکەی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆژبین لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ لە شاری گەڤەری باکووری کوردستان کردەوەیەکی خۆبەختکردن ئەنجامدا و بەم شێوەیە بوو بە ئەفسانەی کوردستان.