ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی چالاکوان شەریفە محەمەدی دەکەن

زیاتر لە ٣١ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدیی چالاکوانیان کرد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سزای لەسێدارەدانیان بەسەر شەریفە محەمەدیدا شەرمەزار کرد و داوای ئازادکردنی بەپەلەیان کرد.

 

دوێنێ، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ٣١ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی دەستبەجێی چالاکوان شەریفە محەمەدییان کرد و ئەو تۆمەتانەیان بە بێ بنەما و هەڵبەستراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان باسکرد.

 

ڕێکخراوەکان لە ڕێگەی ئەو بەیاننامەیەوە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کە هەراسانکردنی سیستماتیکی ژنان ڕابگرن و سزای لەسێدارەدانیان بکشێننەوە.

 

واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە نیگەرانی قووڵی خۆیان سەبارەت بەو بڕیارەی کە لە دژی شەریفە محەمەدی دەرچووە دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران دەبێ دەستبەجێ و بێ مەرج هەموو تۆمەتەکانی دژی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێنێتەوە.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕوونیانکردەوە کە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی شەریفە محەمەدی کراوە بەهۆی چالاکییەکەیەوە بووە لە داکۆکیکردن لە مافی کرێکاران، جەختیان لەوە کردەوە کە کردەوەکانی ئەو چالاکوانە یاساییە.

 

لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا جەختی لەوەکردەوە کە کارکردن بۆ مافی مرۆڤ تاوان نییە، داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات کە ڕێز لە کۆبوونەوە تەندروستەکان بگرن و مافی ڕێکخستنیان پێبدەن بۆ مافەکانی ژنان و کرێکاران لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا و کۆتایی بە سزای لەسێدارەدان بهێنن کە لە دادگاکاندا بەبێ ڕەچاوکردنی فۆرماڵیزم و میکانیزمە یاساییەکان دەردەچێت.