ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە ماوەی ٣ ڕۆژ بوو لە قۆسەر بێسەروشوێن بوو
پەرڤین چەلیکی تەمەن ١٣ ساڵ، کە شەوی ١١ی نیسان ماڵی خۆیانی لە شاری قۆسەر بەجێهێشت و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ هیچ هەواڵێکی نەبیسترا، لە ماردین دۆزرایەوە، ئەوەش خرایەڕوو کە پەرڤین چەلیک لەم دواییانەدا لەگەڵ ئەفسەرێکی پۆلیس چاوپێکەوتنی کردووە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/04/20240414-20240414-20240414-823x463cc-mrd-13-04-24-qoserde-kayip-cocuk-manset-jpge732ff-image-jpg4c881a-image-jpg187b21-image.jpg)
ماردین
پەرڤین چەلیکی ١٣ ساڵ، خوێندکاری پۆلی حەوتەم و دانیشتووی ناحیەی قۆسەری ماردینە، لە ١١ی نیسان ماڵەکەی بەجێهێشت و لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکی لە بارەوە نەدەزانرا.
کاتێک خێزانەکەی لە بنکەی پۆلیس سکاڵایان کرد، دوای ٣ ڕۆژ پەرڤین چەلیک لە ماردین دۆزرایەوە و بۆ لێپرسینەوە برایە بەڕێوەبەرایەتی لقی منداڵان لە ماردین، ئەوەش زانرا کە باری تەندروستی پەرڤین چەلیک باشە و داواکاری گشتی "بڕیاری پاراستن"ی سەبارەت بە منداڵەکە داوە.