هاوڵاتیانی کۆبانێ لە یەکەم ڕۆژی جەژندا مەزاری شەهیدان بەسەرکردەوە 

لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هاوڵاتیانی شاری کۆبانێ سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کورد لە شاری کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە کۆمەڵ سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.

 

لە شاری کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان هاوڵاتیان لە میانەى سەردانیکردنى مەزارى شەهیداندا پەیمانیان بۆ درێژەدان بە ڕێبازى شەهیدان نوێکردەوە