١٥٩ خێزان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق
لە بەشی یەکەمی کامپی هۆلەوە ١٥٩ خێزان لە کۆچبەرانی عێراقی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.

ناوەندی هەواڵ
کامپی هۆل لە حەسەکەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا خێزانەکانی چەتەکانی داعش کە خەڵکی وڵاتانی جیاوازن تێیدا دەژین و بە مەترسیترین کامپ دادەنرێت، خۆبەڕێوەەبەری چەندین جار داوای لە وڵاتان کردووە هاوڵاتیانی خۆیان کە نیشتەجێی کامپەکەن بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان.
لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لیژنەی ئاسایش و لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دوێنێ ٩ی ئادار لە بەشی یەکەمی کامپی هۆل کە تایبەتە بە کۆچبەرانی عێراقی کاروانێک لە خێزانەکان گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.
ئەو کاروانە لە ١٥٩ خێزان پێکدێن و ژمارەیان ٦٢٢ کەسە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا گەڕانەوەی خێزانەکانی تر بەردەوام دەبێت.