پیاوێک لە ڕەسافە بە هۆکاری فرۆشتنی کچەکەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا
دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارێكدا سەپاند، بە تۆمەتی فرۆشتنی كچەكەی بەرامبەر بڕە پارەیەك.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240222-upload-1692611967-42435151-jpegd9dac1-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردووەتەوە، هاوڵاتیەك بە هۆكاری فرۆشتنی كچە تەمەن ٧ مانگانەكەی لە بەغدا بە بڕە پارەیەك كە ٢٥ هەزار دۆلار بووە، سزادراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری سزاکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕەسافەوە بە پێی بڕگەكانی مادەی شەشەم، یەكەم، دووەم و پێنجەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ دەرچووە، کە سزاکە ١٥ ساڵ زیندانیكردنە.