عەفرین، لە ماوەی ٢ مانگدا ٤ کەس کوژراون و ٩٤ کەسیش ڕفێندراون
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٤ کەسیان کوشتووە کە ٢یان ژن بوون و ٩٤ کەسیشیان لە عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240221-20240221-20220317-20210609-images-2020-efrin-jpg-webp3789ab-image-jpg88bd4b-image-jpg5054e9-image-jpgbcaa36-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا لە کانتۆنی عەفرین، کە لە ساڵی ٢٠١٨ داگیری کردبوو، بەردەوامە لە ئەنجامدانی کوشتن و ڕفاندن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ٢٠ی شوبات، ٤ هاوڵاتی کوژراون و ٩٤ هاوڵاتی دیکەش ڕفێندراون.
لە مانگی یەکدا ٢ ژن کوژراون، ١٥ ژنە گەنج ڕفێندراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا لە ڕاپۆرتی مانگی یەکی ئەمساڵدا وەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ٤ هاوڵاتییان کوشتووە کە ٢یان ژن بوون، هەروهەا بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ٥٣ هاوڵاتییان ڕفاندووه که ١٥یان ژنی خوار تەمەنی یاسایی و ٢ منداڵن.
پەیوەست بە هەمان بابەتەوە، ناوەندی بەڵگەنامەی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتێکی لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٠ی شوباتدا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە ٤١ هاوڵاتی ڕفێندراون.